سوڕی کارەبا (ئینگلیزی: Electrical network) سوڕی کارەبا بەرھەم دێت لە ئەنجامی پێکبەستنی چەندین ئامێری دووجەمسەر کە بەیەکەوە تۆڕێکی داخراو سازدەکەن. وەبۆدەستکەوتنی سوڕێکی کارەبای ساکار پێویستمان بە پیلێک و گلۆپێک دەبێت. لەکاتی داخستنی سوڕەکە دەبینین گلۆپەکە دادەگیرسێت وە ئەمەش بەھۆی ڕەت بوونی تەزووی کارەباوەیە.

نمون‏‏‏ە‏‏‏ی سوڕی کاره‌بای کراو‏‏‏ە‏‏‏

ناونراوە بە سوڕی کارەبایی ئەمیش بەھۆی ئەوەی تەزوەکە لەو بازنەیە خول دەخواتەوە کە بەستراوە بەشێوەی سوڕ یان بازنە.

تەزووی کارەبایەکە، کە بەناو تەزبەرەکە ڕەت دەبێت کارلێک دەکات بەھۆی جولەی ئایۆنەکانەوە -کەبریتین لە تەنۆچکەی  بارگەکراوی کارەبایی کۆ و کەم -بەڵام ئەلیکترۆنەکان بارگەی جولاوی تەزبەرەکەن، ئایۆنەکانیش بە ھەردوو جۆری کۆ و کەم بریتین لە بارگەگری جولاوەی کارلێکە شیکراوەکان ھەروەک چۆن پیل کاردەکاتات.

کلیلی تەزوەکە دەست دەگرێت بەسەر کارکردن و لەکاربردنی گلۆپەکە. ئەگەر ھاتوو سوڕەکە پێک بەسترا ئەوە گلۆپەکە دادەگیرسێت، ئەوکات دەڵێین سوڕەکە داخراوە. ئەگەر ھاتوو سوڕەکە پچرا ئەوە گلۆپەکە دەکوژێتەوە، ئەوکات دەڵێین سوڕەکە کراوەیە.

  • تێبینی:ھەریەکە لە پیلەکەو گلۆپەکە کلیلەکە تەواوکەری یەکن واتا دووسەرە کاردەکەن، لەبەرئەوەی پەیوەندیان بەیەکتریەوە ھەیە ھەموشیان پێک ھێنەری سوڕەکەن پێیان دەوترێت دوو جەمسەر، جەمسەرێک تەزوەکەی لێوە دەخرێتێ جەمسەرەکەی تریش تەزوەکەی لێوە دەردەچێت.

سوڕی کارەبای ساکار دوو جەمسەرەو بەیەکەوە بەستراون  بەھۆی تەزبەرەوە (گەیەنەر)، کە بریتیە لە لەسەرچاوەیەکی وزەو کلیلێک و ئامێرێکی کارەبایی (گلۆپ، رادیۆ، ساردکەر،... تاکۆتایی).

ڕێگاکانی شیکردنەوەی سوڕەکارەباییەکان دەستکاری

ڕێگاکانی شیکردنەوە بریتین لەکۆمەڵە ڕێگایەک کەبەھۆیەوە بڕ و چۆنیەتی و ئامرازەکانی سوڕەکان دەزانین لەگەڵ ئەرکەکانیان، بۆنمونە:ئەگەر بتەوێت سوڕێکت دەست بکەوێت  بەبڕی 1 مل ئەمپێر لەکاتێک گلۆپێکت پێ بدەن کەتوانای بەرگەگرتنی لە200 ئۆم زیاتر نیە، تۆ ھەڵدەستی بە ژماردنی توانا کارەباییەکان بەگوێرەی یاسای ئۆم:

  • ڤ= ب* ت
  • ڤ= 200*0.001
  • ڤ= 0.2 ڤۆڵت

کەواتە تۆ پێویستت بە پیلێکە کە تواناکەی 0.2 ڤۆڵت بێت.

1) لە سادەترین و گرنگترین یاساکانی تەزووی کارەبایی:یاسای ئۆمە کەباس لەپەیوەندی تەزووی کارەباو توانای بەرگەگرتنی دەکات کە تەزوو بە (ت) نیشانەدەکرێت و توانای بەرگەگرتنیش بە (ب) نیشانە دەکەین وە جیاوزیەکەشی بە (ڤ)، ئەوەی خوارەوە پوختەی یاسایەکەیە:

(ڤ = ب * ت     یان     V = I*R)

2) یاسای کیرشۆف بریتیە لەدوو یاسا بۆ چارەسەری سوڕە کارەباییەکان:

  1. یاسای تەزوو:کورتکراوەی کۆمەڵێک تەزووی ناوەکیە کەبڕەکەی یەکسانە بەتەزووە دەرەکیەکان. وەپاڵپشتە بە بنەمای پاراستنی بارگەی کارەبایی بڕوانە یاسای مانەوەی بارگە.
  2. یاسای توانا:کورتکراوەی کۆمەڵێک توانای جیاوازە بۆسەر بازنەیەکی داخراو کە بڕەکەی یەکسانە بە سفر. ئەمیش بەھۆی ئەوەی توانای کارەبا نەگۆڕە لەوکاتەی بەسوڕەداخراوەکەدا ڕەت دەبێت. وە چاڵاکە بەھۆی بنەمای پاراستنی ووزە بڕوانە مانەوەی ووزە.

3) بیردۆزی تیفینین و نۆرتۆن.

  1. بیردۆزی نیفیتین ئاماژە بەوە دەکات کە دەکرێت ھەرلایەک لە لایەکانی  سوڕەکەئالوگۆڕیان پێ بکرێت بەسەرچاوەیەک کە تواناو سەرچاوەو بەرگەگرتنی ھاوڕێک بێت.
  2. بیردۆزی نۆرتۆن ئاماژە بەوە دەکات کە دەکرێت ھەرلایەک لە لایەکانی سوڕەکەئالوگۆڕیان پێ بکرێت بەسەرچاوەیەک کە تواناو سەرچاوەو بەرگەگرتنی یەک بێت.
    • جادەکرێت بیرکاریانە بسەلمێنین کە بڕی بەرگەگرتن لەبیردۆزی نیفیتین وبەرھەمی بیردۆزی نۆرتۆن لەھەردوو لایەن لە ھەمان خول، ئەنجامەکەیان یەکسان بوو. کەواتە دەتوانین  بڕی بەرگەگرتن لەبیردۆزی نیفیتین وبڕی سەرچاوەی وزە لە سوڕی نۆرتۆن ئالوگۆڕبکەین بەبەکارھێنانی یاسای ئۆم وقەرەبوکردنەوەی بڕی بەرگەگرتنی زیادە.
ب(تیفنین) = ب (نۆرتۆن)

4) بیردۆزی ھاورێک بەستن: (بالإنجلیزیة: Superposition) وبیردۆزێکە بەکاردێت لەھەموو یاسا بیرکاریەکان. ئاماژەبەوەدەکات کە ھەموو ڕژێمێک زیاتر لەسەرچاوەیەکی ھەیە کە بەشدارن لە کاریگەری ئەنجامەکان و دەرکردەکانی.

  1. دەستنیشانی سەرچاوەی تەزوو  وسەرچاوەی توانا دەکەین پاشان ھەڵدەستین بە ناچاڵاککردنی ھەموو سەرچاوەکان لە تەزوو و لە توانا بەم شێوەیەی خوارەوە:
    1. سەرچاوەی توانا بەسوڕێکی داخراو دەکرێت بەسوری کورتیش ناودەبرێت.
    2. سەرچاوەی تەزوو بەسوڕێکی کراوە دەبێت.
    3. سەرچاوە باوەرپێکراوەکانی تر ناگۆڕدرێن.
  2. ھەڵدەستین بەژماردنی ئەنجامەکە بەگوێرەی پێویست  چونکە سەرچاوەی چاڵاک تەنھا ئەوەیە کە خۆمان ھەڵمان بژاردوە.
  3. دووبارە ئەنجامەکەی لێک دەدەینەوە بەسەرچاوەیەکی تر وە سەرچاوەکەی تر ھەڵدەسەنگێنین، واتا ھەنگاوی 1 و 2. 
  4. ئەنجامی کۆتایی یەکسانە بەکۆی ئەنجامە لاوەکیەکان کە پێشتر کردومانە.
ئەنجامی کۆتایی = ئەنجامی 1 + ئەنجامی2 + ئەنجامی 3+.... + ئەنجامی ک

دروستکردنی سوڕی کارەبایی دەستکاری

بۆدروستکردنی سوڕی کارەبایی ھەندێک ھێمای جیاواز بۆ ڕەگەزی جیاواز بەکاردێنین:

  • تەزبەر
  • بگۆڕ یان کلیلی کارەبایی 
  • گلۆپی کارەبایی
  • سەرچاوە:پیل یان تەزگە
  • دووجەمسەر
  • بەرگەگر
  • تەزگێڕ
  • بەرگ
  • دەمامک
  • "یادگر" Memristor

جۆرەکانی گەیاندن دەستکاری

لەسوڕی کارەبایی بەھەموو جۆرەکانیەوە دوای یەک بەستن یان ھاوڕێک بەستن چەندین گەیەنەری ھەیە وەک: