سوزی دێنت

فەرھەنگنووس و پێشکەشکار


سوزی دێنت (لەدایکبووی ١٩ی تشرینی دووەمی ١٩٦٤) نووسەرێکی ئینگلیزە و ناسراوە بۆ دەرکەوتنی لە ژمارەیەک پڕۆگرامی تەلەڤیزیۆن. سوزی دێنت لە قوتابخانەیەکی ڕۆمی کاسۆلیکی تایبەت بە کچان خوێندوویەتی و ھەر لە تەمەنی ٥ ساڵی خۆشەویستی خۆی بۆ وشە دۆزیوەتەوە کاتێک لەکاتی گەرماوکردن لە نووسینی سەر شامپۆکانی ڕووانیوە بەبێ تێگەشتن لێیان. سوزی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی زمان لە زانکۆی ئۆکسفۆرد و ماستەریشی لە زانکۆی پرینستۆن لە ئەڵمانیا بەدەستھێناوە. سوزی ناسراوە بۆ دەرکەوتنی لە ژمارەیەک پرۆگرام بەڵام لە سەرووی ھەموویانە ناسراوە بە دەرکەوتنی بۆ زیاتر لە ٢٥٠٠ جار و لە ساڵی ١٩٩٢ ەوە لە پڕۆگرامی Countdown لەسەر کەناڵی Channel 4 کە لە ھەر ئیپسۆدێکدا سوزی کورتە مێژوویەکی وشەیەک یان دەستەواژە ئینگلیزییەکان بە بینەر ئاشنا دەکات. سوزی دێنت بانگھێشتی ئەم پڕۆگرامە کرا ماوەیەک دوای ئەوەی ھەر لە ساڵی ١٩٩٢ دەستی کرد بە نووسینی فەرھەنگی زمانەوانی بۆ زانکۆی ئۆکسفۆرد، ھاوکات لەگەڵ کارکردنی بۆ ئۆکسفۆرد، سوزی چەندین کتێبی خۆشی نووسیوە بۆ منداڵان و پێگەشتووان. ساڵی ٢٠١٩ و بە ھاوبەشی لەگەڵ گایڵز براندرز، سوزی دەستی کرد بە تۆمارکردن و بڵاوکردنەوەی پۆدکاستی Something Rhymes With Purple کە تا ئێستاش بەردەوامە و تێیدا وتوێژی مێژوو و چیرۆکی دەرکەوتنی وشە و دەستەواژە ئینگلیزییەکان دەکەن. سوزی دێنت ھێندە خۆشەویستی بۆ وشە ھەیە، لە وەڵامی پرسیاری چی کتێبێک ھەڵدەبژێری ئەگەر لەسەر دوورگەیەک جێبھێڵدرێیت، وەڵامی دایەوە بە «بێ گوومان فەرھەنگی زمانی ئینگلیزی ئۆکسفۆرد»، بێ کەموکورتترین فەرھەنگی زمانی ئینگلیزی، کە وەک سوزی دەڵێت ھەموو ڕۆژێک بەکاریدێنێت.[١][٢][٣][٤]

سوزی دێنت

لەدایکبوون١٩ی تشرینی دووەمی ١٩٦٤
وەوکینگ، سێری، ئینگلتەرا
پەروەردەبەکالۆریۆس لە بەشی زمانی زانکۆی ئۆکسفۆرد (ئینگلتەرا)
ماستەر لە زانکۆی پرینستن (ئەڵمانیا)
پیشەفەرھەنگنووس و پێشکەشکاری تەلەڤیزیۆن
ھاوسەرپاوڵ ئاتکینز
مناڵ(ەکان)٢ کچ

پڕۆگرامەکان

دەستکاری
  • Countdown (1992)
  • Not Going Out (2006)
  • 8 Out of 10 Cats Does Countdown (2012)
  • Meet the Richardsons (2020)

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «In Dictionary Corner with Countdown's Susie Dent, the 'dominatrix' of words». Radiotimes.com.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  2. ^ «Susie Dent biography». IMDB.com.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  3. ^ «Interview with Susie Dent». essentialsurrey.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  4. ^ «Books by Susie Dent». Goodreads.com.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری