سلاڤومێر مرۆژیک (بە ئینگلیزی: Sławomir Mrożek؛ لەدایکبووی ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٩٣٠ – مردووی ١٥ی ئابی ٢٠١٣) شانۆنووس و نووسەر و سیناریۆنوسی فیلمی کارتۆنی بوو خەڵکی پۆلۆنیا بوو، لە ١٩٦٣ دەبێت بە پەنابەر لە ئیتالیا و فەرەنسا دواتریش بەرەو مەکسیک، لە ١٩٩٦ دەگەڕێتەوە پۆلۆنیا و لە کراکۆڤ نیشتەجێ دەبێت، لە ٢٠٠٨ لەتەمەنی ٨٣ ساڵی دەگەڕێتەوە فەرەنسا

مرۆژیک دەبێت بە ئەندام لە سەندیکای کرێکارانی پۆلۆنی، ھەروەھا دەبێت بەئەندام لە پارتی کرێکارانی پۆلۆنیا لەسەردەمی ستالین لە کۆماری میللی پۆلۆنیا، ھەروەھا دەبێت بە ڕۆژنامەنووسی ڕامیاری، لە ساڵی ١٩٥٠دەست دەکات بە نووسینی ھۆنراوە و ھەڵبەست، چەندین وتار و شانۆ نامە دەنووسێت بەتایبەت لەبواری گوزەرانی کرێکاران جگە لەبوارە ڕامیاری و مێژوویی

خێزانی مرۆژیک لە کرۆکۆڤ دەژیان لەماوەی جەنگی جیھانی دووەم، قۆناغی ئامادەیی بەرلەزانکۆی لە ١٩٤٩ تەواو کرد و لە ١٩٥٠دەبێت بە شانۆ نووس لە Przekrój لە ١٩٥٢دەچێتە ماڵی نووسەرە ھەڵاتووەکانی ترسی حکومەت

سەرچاوەکان دەستکاری