سلندەری ھەوایی

ھێڵکاری[بەستەری مردوو] سلندەری تاکرەفتار. دەکرێت سپرینگەکە لە دەرەوەی سلندەرەکە بێت ئەگەر بە شتێکەوە بەسترابێتەوە.
ھێڵکاری[بەستەری مردوو] کارکردنی سلندەری جووتڕەفتار
وێنەی[بەستەری مردوو] سێ دووری کارکردنی سلندەر.
سیمبولی[بەستەری مردوو] نەخشەیی بۆ سلندەری ھەوایی بە گەرانوەی سپرینگ

ئامێری میکانیکین کە توانای گازی پەستێنراو بەکاردێنن بۆ دروستکردنی ھێزێک کە ببێتە ھۆی دروستکردنی جوڵەی ھێڵی.

وەک سلندەری ھایدرۆلیکی، شتێک پیستنەکە بەرەو ئاراستەیەکی دیاریکراو دەبات. پیستن (دیسکێکە یان سلندەرێکە)، میلی پیستنەکە ھێزەکە دەگوازێتەوە و وا لە تەنەکە دەکات کە بجوڵێت. ئەندازیارەکان حەز بەوە دەکەن زیاتر سلندەری ھەوایی بەکاربێنن، چونکە بێدەنگترن و خاوێنترن و پێویستیان بە شوێنی ھەڵگرتنی شلە نییە.

لەبەرئەوەی شلەی ئیشپێکەر گازە، دزەکردن لە سلندەری ھەوایی دڵۆپە ناکات و دەوروبەرەکەی پیس ناکات. سلندەری ھەوایی زیاتر بایەخی پێدەدرێ کاتێک خاوێنی لە کارەکە داواکراوە و پێویستە. بۆ نموونە لە «دیزنی» بووکە سەماکەرە میکانیکەکان لەم جۆرەن. ھەوایییەکان قەدەغەی دزەکردنی شلە دەکەن بۆ خەڵکەکە.

جۆرەکانی دەستکاری

ھەرچەندە سلندەری ھەوایی جۆراوجۆرن لە ڕوکار و قەبارە و ئەرک بەڵام دەکرێنە یەک بوارەوە. سەرەڕای ئەوەش ژمارەیەکی زۆر لە سلندەری ھەوایی بەردەستە کە ھەریەکە لە جۆرەکانی ئەرکی تایبەتی خۆی بەجێدەگەیەنێت.

سلندەری دوانەیی دەستکاری

سلندەری دوانەیی ‘’ DAC’’ ھێزی ھەوا بەکاردێن بۆ درێژکردن و کورتکردنەوەی ھەنگاوەکان، دوو کونیان تێدایە بۆ ھەواگۆڕکێکردن، یەکیان بۆ ھەنگاوی دەرەوە و یەکیان بۆ ھەنگاوی ناوەوە، درێژی ھەنگاوەکە دیاریکراو نییە. ھەرچەندە میلی پیستنەکە زیاتر ئەگەری چەمانەوەی ھەیە. ھەروەھا پێویستە کاری زیادکراو ھەژماربکرێت.

تەلیسکۆپی سلندەری فرەئاست دەستکاری

 
سلندەری[بەستەری مردوو] ھەوایی ٨ ئاستی سلندەری تاک ڕیز، شکێندراوە و نقووم کراوە.

تەلیسکۆپی سلندەری دەکرێت دوانە یان تاک کار بکات، تەلیسکۆپی سلندەری یەکدەگرێت لەگەڵ میلی پیستن کە دانراوە لە زنجیرەیەک ئاستی بەتاڵ کە ھەریەکەیان تیرەی گەورەترە لەوەیتر. لە سەروو خستنەگەڕ، میلی پیستنەکە و ھەر ئاستێکی بەرزەوەبوو «تەلیسکۆپەکان» وەک پارچە پیستن دانراون.

سودی سەرەکی ئەم دیزاینە ئەوەیە کە ڕێگە بە ھەنگاوی درێژتر دەدات وەک ئەوەی ئەوەی کە بە سلندەری یەک ئاست دەکرێت بەھەمان درێژی پەستێوراو. یەک ڕێگر لە تەلیسکۆپی سلندەری ئەوەیە زۆری ویستی نوشتانەوەی تەلیسکۆپەکەیە بەھۆی زۆری پارچەکانی، بەم شێوەیە دەگەینە ئەو ئەنجامەی کە تەلیسکۆپی سلندەری لەو جۆرە کارانە بەکاردێن کە ڕووبەرووی کەمترین قورسایی دەبنەوە.

پەستانی سەر میلەکان دەستکاری

بەھۆی ئەوەی کە زۆربەی ھێزەکان لەسەر سلندەرەکان کاردەکەن و زۆرترین قورسایی دەخەنە سەر میلی سلندەرەکە، بۆیە پێویستە میلەکان وا دیزاین بکرێن کە بەرگەی ئەو قورسایییە بگرن لە چەمانەوە و پەستان و گرژبوون. بەپێی درێژی میلی پیستنەکە پەستانەکان ھەژمار دەکرێن. ئەگەر درێژی میلەکە کەمتر بوو لە ١٠ ھێندەی تیرەکە ئەوا وەک تەنێکی ڕەق مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت کە ھەردوو ھێزی پەستان و گرژبوون لەخۆدەگرێت.

پەیوەندییەکەش بەم جۆرەیە:

 

کاتێک:

F: ھێزەکەیە، پەستانەوە و گرژبوون

A: ڕووبەری یەکتربرینی میلی پیستنەکە

   : پەستانەکەیە

درێژی میلەکە ١٠ ھێندەی تیرەکە دەبێت، بۆیە میلەکە پێویستە وەک ستوونێک مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و ھەژماری چەمانەوەش بکرێت.

ھەنگاوی ناوەکی و دەرەکی دەستکاری

ھەرچەندە تیرەی پیستنەکە و ئەو ھێزەی بەکاردێت لەلایەن سلندەرەکە بەیەکەوە پەیوەستن، بەڵام ڕاستەوخۆ ھاوڕێژە نین لەگەڵ یەکتر. پەیوەندی نموونەیی بیرکاریانەی نێوان دوو نرخ کە بە ھەوا کاربکەن، پەیوەندییەکی خەملێنراو دەبێت. کەمبونەوەی ڕووبەری پارچەیی کەم دەکرێتەوە بە کاریگەری ڕووبەری میلی پیستنەکە، ھێزی ھەنگاوی ناوەوە کەمترە لە ھێزی ھەنگاوی دەرەوە کاتێک ھەردووکیان ھەمان توانایان پێ بە خشراوە بە ھەمان بڕی گازی پەستێنراو.

پەیوەندی نێوان ھێز و نیوەتیرە و پەستان بەم ھاوکێشەیە دەردەبڕێت:

 

کاتێک:

  ھێز   پەستان

  ڕووبەری پارچەیەکی دیاریکراو کاریگەری ئەو ھێزەی دەکەوێتە سەر

ھەنگاوی دەرەوە دەستکاری

ھاوکێشەی دابەشکردنی قورسایی سەر   دەکرێ بە ڕووبەری پیستنەکە جێگەی بگیرێتەوە کاتێک پەستان بوونی ھەبێت.

 

کاتێک:   بەرەنجامی ھێزەکان   نیوەتیرەی پیستنەکە   پای کە بە نزیکەیی یەکسانە بە ٣٫١٤

ھەنگاوی ناوەکی دەستکاری

لە ھەنگاوی ناوەوە ھەمان پەیوەندی ھێز و پەستانی ھەنگاوی دەرەوە بەکاردێت، ئەگەر ڕووبەرە پارچەیییەکە کەمتر بێت لە ڕووبەری پیستنەکە پەیوەندی نێوان ھێز و پەستان و نیوەتیرەکە جیاواز دەبێت. ھەرچەندە ھەژمارکردنەکە زۆریش گران نییە، ڕووبەری ڕووی پارچەیییەکە کە لەسەر ڕووی پیستنەکەیە کەمی ڕووبەری پارچەیی میلی پیستنەکە دەکرێت.

بۆ ھەنگاوی ناوەوە، پەیوەندی لە نێوان ھێز و پەستان و نیوەتیرەی پیستنەکە و نیوەتیرەی میلی پیستنەکە، بەم شێوەیە دەبێت:

 

کاتێک:   بەرەنجامی ھێزەکان   نیوەتیرەی پیستنەکە   نیوەتیرەی میلی پیستنەکە   پای کە بە نزیکەیی یەکسانە بە ٣٫١٤

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری