سانۆس (بە ئینگلیزی: Thanos) ئەو کەسایەتییەکی خەیاڵی خراپە و لەو چیرۆکە نەخشێندراوانەی کە مارڤڵ کۆمیکس بڵاوی دەکاتەوە دەرکەوتووە، دەرکەوتنی یەکەمی کەسایەتییەکە لە پیاوی ئاسنین #٥٥ (شوباتی ١٩٧٣) بوو وە لە لایەن نووسەر و ھونەرمەند جێم ستارلین لە سەردەمی زیوی چیرۆکە نەخشێندراوەکان دروستکراوە و ھەروەھا ستارلین دانی بەوەدانا کە کەسایەتییەکە لە کەسایەتی دارک سایدی خراپی دی سی کۆمیکس وەرگیراوە. وە لەو کاتەوە کەسایەتی سانۆس لە دەرکەوتن بۆ چوار دەیە لە بەرھەمە جیاوازەکانی مارڤڵی وەک چیرۆکە نەخشێندراوەکان و فیلمەکان و یارییە ڤیدیۆییەکان و وێنە جوڵاوەکان بەردەوام بووە.

سانۆس

چیڕۆکی ڕەسەنی دەستکاری

سانۆس لەدایکبووی مانگی ساتورنی زەبەلاحە وە مناڵی مێنتۆری نەمر و سوی سانە، ھەروەھا ھەڵکری جینی دیڤیانتەکانە کە ڕەگەزێکی لەسەرو مرۆڤەوەیە، کە لەدایک بوو دایکی ھەوڵی دا بیکوژێت، لەکاتی قوتابخانەیدا کەسێکی ئاشتیخواز و دژ بە شەڕ بووە، وە تەنھا لەگەڵ براکەی ئیڕۆکس (ستارفۆکس) و ئاژەڵی ماڵی یاری دەکرد، لە کاتی ھەرزەکاری ثانۆس دەکەوێتە داوی خۆشەویستی دێث, وە سانۆس ھێز و تواناکانی زیاتر دەکات و ھەوڵی دروستکردنی ژیانێکی نوێ دەدات بە پێکھێنانی خێزان، دێث سەردانی دەکات وە ثانۆس لەپێناو ئەو خێزانەکەی خۆی لەناو دەبات.

ھێز و تواناکانی دەستکاری

سانۆس ئەندامێکی گرنگی ڕەیس ئۆف سوپەرھیومانسە کە ناسراوە بە (تایتەنیان) کە ھەموویا ھێزی مانەوەیان لەژیان بۆ ھەتایە ھەیە، بەڵام ئەبەدی بەشێوەیەک کە ھێزەکەیان تێک نەچێ بەھۆی مانەوەیان، ھێزێکی ئەلیکترۆنی زۆر بەھێزی ھەیە کە وای لێدەکا، کەبەرگری و مانەوەی زۆر زۆربێ و ھیلاک نەبێت و ھێزی زۆبێ، وە ئەتوانێ لە ڕێگەی مێشکیەوە کۆنتڕۆڵی شتەکانی دەوروبەر بکات، بەدەر لەمانە دەتوانێ بیر و مێشک بخوێنێتەوە، وە ئەو بە بەویستی خۆی ئەتوانێ دەسکاری شتەکان بکات کە، وە ثانۆس لە شەڕی بەرامبەردا زۆر لێھاتووە، بەھۆی ئەوەی کە ڕاھێنانی پێکراوە لە ھونەری جەنگی لە تایتانەکان. سانۆس خۆی سەلماند لە شەڕی دژ بە ئۆدین و بە تایبەتی لە شەڕی دژ بە گالاکتۆس کە توانی خراپی بەسەر بێنێ. سانۆس زۆر زیرەکە لە بواری تەکنەلۆجیا و لە زانستە پێشکەوتووەکان ھەمووی شارەزایە. وە کورسیەکی ھەیە کە دەتوانێ بەناو گەردووندا بیگوازێتەوە و دەتوانێ تەلەپۆڕت و گەشتی بەنێو کاتی پێ بکا وە پێی بجووڵێ بە ھەموو گەردوونەکاندا، وە ثانۆس بلیەمەتە و دەفری فڕیو بەکار دێنێ.

دەرکەوتنەکانی لە فیلم و تەلەڤیزۆن دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری