شازادە سارە یان سالی زنجیرە کارتۆنێکی ئەنیمەیشنی درامی و مێژوویی ژاپۆنییە کەلەساڵی ١٩٨٥ بەرھەمھێنرا، کە چیڕۆکەکەی لەڕۆمانی شازادەی بچوک "A Little Princess" وەرگیراوە. زنجیرەکە بۆیەکەمینجار لەڕؤژی ٦ی کانوونی دووەمی ١٩٨٥ دەستکرا بەپەخشکردنی وە لەڕؤژی ٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٥ کۆتایی پێهات. زنجیرەکە خۆی لەبنەڕەتدا لە ٤٦ ئەڵقە پێکدێت.

پەڕگە:S-Wall01.jpg
سالی کرێو

چیڕۆک دەستکاری

زنجیرە کاتۆنییەکە باس لە چیڕۆکی کچێک دەکات کە باوکی هیندییە و دایکێکیشی فەڕەنسییە هەر لەسەرەتای لەدایکبوونی ئەو کچە دایکی دەمرێت و لەگەڵ باوکی ژیاندەباتە کە باوکی سەرمایەدارێکی دیارە و ڕۆژێک باوکی دەیبات بۆ خوێندنگایەکی شاری لەندەن لەوێ بەجێیدڵێت بەمەبەستی خوێندن بەهۆی سەرمایەداربوونی باوکییەوە ڕێزێکی زۆری لێدەگیرێت لەلایەن بەڕێوبەری خوێندنگایەکە بەڵام کاتێک دوای هەواڵی مردنی باوکی سالی دەگاتە خوێندگاکە ئەوا بەڕێوبەرەکە لەکارەکانی پێشووی پاشگەز دەبێتەوە و سالی دەکاتە خزمەتکارێک لەخوێندگاکە لەمەشەوە چیڕؤکی دەردەسەری ئەو کچە دەست پێ دەکات تا لەکۆتاییەکان هاوپشکێکی باوکی سالی پەیدادەبێت و سالی دەگەڕێنێتەوە بۆ ڕۆژانی خۆشبەختی و خوێندن لەگەڵ ئەوەی کەپێشتر لەلایەن بەڕێوبەری خوێندنگاکەی بەنادرووستی مامەڵەی لەگەڵ کرا بەڵام ئەوە نابێتە هۆی ئەوەی سالی یارمەتی خوێندنگاکەی نەدات.

بەزمانی کوردی دەستکاری

کەناڵی سپێدە وەک یەکەمین کەناڵی ئاسمانی تەلەفزیۆنی کوردی ئەو زنجیرەی وەرگێڕاوە بۆ زمانی کوردی. بەرلەویش لەکەناڵی لۆکاڵی یەکگرتوو پەخشکرا کە سەربەهەمان کەناڵە ئاسمانییەکەیە.

سەرچاوەکان دەستکاری

https://web.archive.org/web/20160223195340/http://www.mnbaralaqaba.com/%D8%B4%D8%AE%D8%B5%D9%8A%D8%A9-%D8%B3%D8%A7%D9%84%D9%8A-%D8%A7%D9%84%D9%83%D8%B1%D8%AA%D9%88%D9%86%D9%8A%D8%A9-%D8%AD%D9%82%D9%8A%D9%82%D9%8A%D8%A9-%D9%88%D9%87%D8%B0%D9%87-%D8%B5%D9%88%D8%B1%D8%AA