ساڵح ئۆزجان (لەدایکبووی ١١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٨) یاریزانێکی تۆپی پێیە کە وەک یاریزانێکی ناوەڕاست یاری دەکات لە خولی بۆندسلیگا بۆ یانەی بۆروسیا دۆرتمۆند. لە ئەڵمانیا لەدایکبووە و بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی تورکیا یاری دەکات.[٢]

سالح ئۆزجان
ئەزموونی گەنجی
٢٠٠٧- وێست کۆڵن
٢٠٠٧–٢٠١٦ کۆڵن
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠١٦–٢٠١٩ کۆڵن ٢٢ (٤)
٢٠١٦–٢٠٢٢ کۆڵن ١١٠ (٣)
٢٠١٩ ھۆستین کیڵ (خواستن) ٢٨ (٥)
٢٠٢٢- بۆروسیا دۆرتمۆند ٢ (٠)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠١٢–٢٠١٣ ئەڵمانیای خوار ١٥ ساڵان ٧ (٠)
٢٠١٣–٢٠١٤ ئەڵمانیای خوار ١٦ ساڵان ٦ (٢)
٢٠١٤–٢٠١٥ ئەڵمانیای خوار ١٧ ساڵان ١٦ (٠)
٢٠١٦ ئەڵمانیای خوار ١٨ ساڵان ١ (٠)
٢٠١٦–٢٠١٧ ئەڵمانیای خوار ١٩ ساڵان ٨ (١)
٢٠١٧ ئەڵمانیای خوار ٢٠ ساڵان ١ (٠)
٢٠١٩–٢٠٢١ ئەڵمانیای خوار ٢١ ساڵان ١٥ (١)
٢٠٢٢- ھەڵبژاردەی تۆپی پێی تورکیا ٥ (٠)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of ٢ ئەیلوولی ٢٠٢٢.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of ١٤ حوزەیرانی ٢٠٢٢

کاروانی یانە دەستکاری

ئۆزجان لە ئەڵمانیا لەدایکبووە، لە ڕەچەڵەکی تورکییە چونکە لە خێزانێکی تورکی لەدایک بووە. ئۆزجان زۆربەی ژیانی لاوێتی لە سیستەمی لاوانی کۆڵن بەسەر بردووە. یەکەم جار لە پێکھاتەی یەکەمی کۆڵن یاری کرد لە ئەیلوولی ٢٠١٦ لە یارییەکدا بەرامبەر شاڵکە ٠٤[٣] لە وەرزی ٢٠١٧–١٨ بە بەردەوامی لە ناوەندی یاریگا یاری دەکرد، یەکەم گۆڵی لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە یارییەکدا بەرامبەر ساینت پاولی کرد.[٤]

لە ساڵی ٢٠١٧، ئۆزجان مەدالیای زێڕینی فریتز واڵتەر بردەوە وەک باشترین یاریزانی خوار ١٩ ساڵان لە ئەڵمانیا.[٥]

لە ٢٣ی ئابی ٢٠١٩، ئۆزجان چووە پاڵ ھۆڵستین کیل بە خواستن تا کۆتایی وەرزی ٢٠١٩–٢٠.[٦]

لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١، سەرەڕای دەنگۆکان دەربارەی ئەگەری گواستنەوەی لە یانەکە، یانەکە ڕای گەیاند کە ئۆزجان گرێبەستێکی نوێی بۆ ماوەی دوو ساڵ لەگەڵ کۆلۆن واژوو کردووە.[٧]

لە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٢، ڕاگەیەندرا کە ئۆزجان بۆ وەرزی ٢٠٢٢–٢٣ دەگوازرێتەوە بۆ یانەی بۆروسیا دۆرتمۆند و گرێبەستێک لەگەڵ یانەکە واژوو دەکات تا ساڵی[٨]٢٠٢٦. گۆڤاری سپۆرتسی ئەڵمانی 'کیکەر' ڕای گەیاند کە گرێبەستەکە بە ٥ ملیۆن یۆرۆ دەبێت.[٩]

کاروانی نێودەوڵەتی دەستکاری

ئۆزجان دەیتوانی بۆ ھەردوو پێکھاتەی نیشتیمانی تورکیا و ئەڵمانیا یاری بکات، بۆ تیمی لاوانی ئەڵمانیا یاریکردووە.[١٠][١١]

لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٢، ئۆزجان بانگکرا بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی تورکیا لەلایەن ڕاھێنەری سەرەکی ستیفان کونتز.[١٢] لە ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٢ لە یارییەکی دۆستاەندا بەرامبەر ئیتاڵیا کە ٣–٢ دۆڕان یەکەم یاری ئەنجامدا.[١٣]

خەڵاتەکان دەستکاری

ئەڵمانیا خوار ٢١ ساڵان

  • پاڵەوانێتی ئەورووپا بۆ خوار تەمەن ٢١ ساڵ: ٢٠٢١

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "Salih Özcan | Playerprofile | Bundesliga". bundesliga.com. DFL. Retrieved 20 December 2021.
  2. ^ "Salih Özcan". WorldFootball.net. HEIM:SPIEL. Retrieved 22 September 2016.
  3. ^ "Drei Punkte auf Schalke". 1.FC Köln (بە ئەڵمانی). Retrieved 24 May 2018.
  4. ^ "St. Pauli verliert Torspektakel gegen Köln". NDR.de (بە ئەڵمانی). Retrieved 2 September 2018.
  5. ^ "Auszeichnung vor Länderspiel FC-Talent: Öczan mit Fritz-Walter-Medaille ausgezeichnet". Kölner Stadtanzeiger (بە ئەڵمانی). 5 September 2017. Retrieved 24 May 2018.
  6. ^ "Die KSV verpflichtet Özcan vom 1. FC Köln" (بە ئەڵمانی). Holstein Kiel. 23 August 2019. Retrieved 23 August 2019.
  7. ^ "FC verlängert mit Salih Özcan". 1. FC Köln (بە ئەڵمانی). Retrieved 2021-06-29.
  8. ^ "Salih Ozcan joins Borussia Dortmund". Best 4 Seo.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  9. ^ "Vierter BVB-Neuzugang perfekt: Özcan kommt vom 1. FC Köln". kicker (بە ئەڵمانی).
  10. ^ "1. FC Köln: Mergim Mavraj und Salih Özcan sprechen über ihre Freundschaft | Express.de". Archived from the original on 11 January 2017. Retrieved 5 February 2017. ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ "Salih Özcan – Spielerprofil". DFB Datencenter.
  12. ^ "Salih Özcan aday kadroya dâhil edildi". Turkish Football Federation (بە تورکیی ئەستەمبوڵی).
  13. ^ "Turkey vs. Italy – 29 March 2022 – Soccerway".