ساسکیا ساسەن (لەدایکبووی ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٤٧) کۆمەڵناسێکی ئەمریکی-ھۆلەندییە کە بۆ شیکارییەکانی سەبارەت بە بەجیھانیبوون و کۆچی نیودەوڵەتی مرۆڤان ناسراوە و ناوبانگی دەرکردووە. ئەو پڕۆفیسۆری کۆمەڵناسی لە زانکۆی کۆڵومبیایە و ھەروەھا پڕۆفیسۆری میوانە لە سکوڵی ئابووری لەندەن. ساسەن زاراوەی شاری جیھانی داھێناوە.

ساسکیا ساسەن
لەدایکبوون٥ی کانوونی دووەمی ١٩٤٧ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (تەمەن ٧٧ ساڵ)
The Hague لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • University of Buenos Aires
  • University of Notre Dame
  • University of Poitiers لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەئابووریناس، کۆمەڵناس، مامۆستای زانکۆ، نووسەر، urban planner لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شوێنکار
ھاوسەرڕیچارد سەنێت لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • Princess of Asturias Award for Social Sciences (٢٠١٣)
  • honorary doctor of the University of Valencia (٢٠١٦)
  • honorary doctorate of the University of Murcia (٢٠١٤) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
وێبگەhttp://www.saskiasassen.com/ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

بنەماڵە و ژیانی سەرەتایی دەستکاری

ساسەن ساڵی ١٩٤٧ لە لاھای ھۆلەند لەدایک بووە. ساڵی ١٩٤٨ دایک و بابی ساسەن، ویڵەم ساسەن و مییەپ ڤان ڤوورت، دەڕۆنە ئەرژەنتین و بنەماڵەکەیان لە بوێنس ئایریس دەژین.[١] بابی ھاوکار و یارمەتیدەری نازییەکان بوو، ڕۆژنامەوانێکی نازی و ئەندامی وافەن-ئێس ئێس. لە ساڵانی ١٩٥٠، ویڵەم ساسەن ھاتوچووی لەگەڵ ئادۆڵف ئایخمەن بوو ئەو کاتەی ھەردوویان لە ئەرژەنتین دەژیان و ساسکیا دیداری ئەو لە ماڵەکەیان بە منداڵی وەبیر دێتەوە.[٢] ھەروەھا ساسکیا ساسەن بەشێک لە ھەرەتی لاوەتی لە وڵاتی ئیتالیا ماوەتەوە و پێنج زمان دەزانێ.[٣]

ئەو مێردی بە ڕیچارد سەنێتی کۆمەڵناس کرد. ئەو کوڕێکی لە ھاوسەرگیری یەکەم بە ناوی ھلاری کووب-ساسەن ھەیە.[٤]

پەروەردە دەستکاری

لە ١٩٦٦ەوە، ساسەن بۆ ماوەی یەک ساڵی لە ھەر یەک لە زانکۆی پۆیتیەی فەڕەنسا، زانکۆی ساپینزای ڕۆما و زانکۆی بوێنس ئایریس بۆ خوێندن و توێژینەوە لە فەلسەفە و زانستی سیاسی تێپەڕ کردووە. لە ١٩٦٩یەوە، ساسەن کۆمەڵناسی و ئابووری لە زانکۆی نۆتردامی ئیندیانا خوێندووە و لەوێ پلەی ماستەری لە ساڵی ١٩٧١ و پلەی دکتوری لە ساڵی ١٩٧٤ بەدەست ھێناوە. ئەو ھەروەھا پلەی ماستەری فەلسەفەی لە زانکۆی پۆیتییە ساڵی ١٩٧٤ بەدەست ھێناوە.

پۆستە ئەکادیمییەکان دەستکاری

پاش بوون بە پۆست-دکتوری لە ناوەندی کاروباری نێودەوڵەتی لە زانکۆی ھارڤارد، ساسەن پێگەی ئەکادیمی جۆراوجۆری لە ناوخۆ و دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەدەست ھێنا، وەک کورسی پڕۆفیسۆری ڕاڵف لویسی کۆمەڵناسی لە زانکۆی شیکاگۆ. ئەو ئێستا لە زانکۆی کۆلومبیا خەریکی وانە گوتنەوەیە. ھەروەھا پڕۆفیسۆری بانگھێشتکراوی ئابووری سیاسی لە بەشی کۆمەڵناسی لە سکوڵی ئابووری لەندەنە.

لە ساڵانی ١٩٨٠ و ١٩٩٠ەکان، ساسەن وەک نووسەرێکی کارا لە بواری کۆمەڵناسی شار دەرکەوت. ئەو لەسەر کاریگەرییەکانی بەجیھانیبوون وەک گۆڕانی پێکھاتەی ئابووری(economic restructuring) توێژینەوە دەکات، و ئەوەی کە چۆن بزاوتنی کار و سەرمایە کاریگەری لەسەر ژیانی شار دەبێ. ئەو ھەروەھا لەسەر کاریگەری تەکنۆلۆژی پێوەندییەکان لە حوکمداری(governance) توێژینەوە دەکات. ساسەن لەوە کۆڵیوەتەوە کە چۆن دەوڵەت-نەتەوەکان توانای کۆنتڕۆل کردنی ئەم گۆڕانکاییانە بەرە بەرە لە دەست دەدەن و ئەو بەگشتی توێژینەوەی لەسەر بەرزبوونەوەی ترانسناسیۆنالیزم(بان ناسیۆنالیزم) کردووە کە کۆچی مرۆڤی نێودەوڵەتی لەخۆ دەگرێ. ئەو چەمکی شاری جیھانی ناساند و پێناسەی کرد. کتێبەکەی ھەر بەم ناوەوە واتە شاری جیھانی کە لە ساڵی١٩٩١ بڵاو کرایەوە ئەوی وەک نووسەرێکی بەجیھانیبوون ناساند. لە سەرەتاکانی ساڵانی ٢٠٠٠، ساسەن لەسەر کۆچی نێودەوڵەتی و بەجیھانیبوون چڕ بۆتەوە و توێژینەوە دەکات. شایانی باسە کتێبەکانی ساسەن بۆ ٢١ زمانی دنیا وەرگێڕدراونەتەوە.[٥]

خەڵات و شانازییەکان دەستکاری

  • In January 2004, Sassen received the honoris causa degree in urbanism at Delft University of Technology.[citation needed]
  • In 2013, she received the Prince of Asturias award in social sciences.
  • In 2014, she received the honoris causa degree at Universidad de Murcia (Spain) and Ecole Normale Superieure (Paris).

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ The Chronicle of Higher Education. {{cite journal}}: Missing or empty |title= (help); Unknown parameter |الأخیر1= ignored (help); Unknown parameter |الأول1= ignored (help); Unknown parameter |سەردێڕ= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوت= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی سەردان= ignored (help)
  2. ^ http://m.chronicle.com/article/Saskia-Sassens-Missing/150337/
  3. ^ Joost Panhuysen (15 January 2004). "Wroeten in de mondiale stad". Tu Delta (بە ھیندی). Technishe Universiteit Delft. Retrieved 30 November 2012. {{cite web}}: Unknown parameter |trans_title= ignored (help)
  4. ^ Sassen, Saskia; Koob-Sassen, Hilary (December 23, 2015). "A monster crawls into the city - an urban fairytale by saskia sassed". The Guardian. Retrieved 1 February 2016.
  5. ^ Columbia University Profile ٢١ی نیسانی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., retrieved 17 May 2013