عەلی کوڕی حوسێن زەین ئەلعابدین
(لە زەین ئەلعابدینەوە ڕەوانە کراوە)
عەلی کوڕی حوسێن ناسراو بە زەین ئەلعابدین یان سەججاد (٦٥٩ - ٧١٢ی زایینی) نەبیرەی پێغەمبەر محەممەد و چوارەمین ئیمامی شێعەکانە. دایکی ئەو شازادەیەکی ئێرانی لە بنەماڵەی ساسانی بووکە بە دیل گیرا بوو، باوکی، حوسێن کوڕی عەلی بوو. دوو برایشی بە ناوی عەلی ئەسغەر کوڕی حوسێن و عەلی ئەکبەر کوڕی حوسێن بوو کە هەردووکیان لە شەڕی کەربەلا گیانیان لە دەست دا. عەلی کوڕی حوسێن بە سەججادیش ناسراوە کە بە واتەی کەسێکە کە زۆر سوجدە ئەکات.[١]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئایاری ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئایاری ٢٠١٣ ھێنراوە. ٤ی ئایاری ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە عەلی کوڕی حوسێن زەین ئەلعابدین تێدایە. |