زەڕافە مل کورتە، وشتر گاو یان ئۆوکاپی (بە ئینگلیزی: Okapi) گینلەبەرێکی بنەماڵەی زەڕافەیە. ھەرچەند لەشی ڕێگاڕێگایە وەک خەر گۆرە، بەڵام زەڕافە نێزیکترین بنەماڵەیە. ھەرچەند بە پێچەوانەی زەڕافە ملێکی کورتی ھەیە، ئەو گیاندارێکی خۆماڵی دارستانی بارانی باکووری وڵاتی کۆنگۆیە.
زەڕافەی مل کورت |
---|
|
کورتەناو | O. johnstoni |
---|
ناوی پۆلێنکردن | Okapia johnstoni |
---|
پلەی پۆلێنکردن | جۆر |
---|
پۆلێنکردنی باوان | Okapia |
---|
ناوی باوی پۆلێنکردن | Okapi، Okapi، okapi |
---|
ھاوواتای پۆلێنکردن | Okapia erikssoni، Okapia liebrechtsi |
---|
Original combination | Equus johnstoni |
---|
IUCN conservation status | Endangered status |
---|
Diel cycle | diurnality |
---|
Sequenced genome URL | https://www.dnazoo.org/assemblies/Okapia_johnstoni |
---|
|
وێرانکاری ژینگەی ئەم گیانەوەرە بووە سۆنگەی ئەوەی کە ١٠ تا ٢٠ ھەزار لەم گیانەوەرە بمێنێت. زەڕافەی مل کورتە گیانەوەرێکە زیاتر بە ڕۆژدا دەگەڕێت و لەژێر دارستانگەلی کۆمای سێبەرداردا ژیان دەکات .گیانەوەرێکی گۆشەگیرە و ژیانێکی تاکەکەسی ھەیە. تەنیا لەکاتی خەرزکردن دێتە دەرەوە. ئەم گیانەوەرە گیاخۆرە و لە بەرگ و چرۆی دارەکان، سیپەلە (باوەشێنە) و قاچک دەخوات.[١][٢][٣]
- ^ دلالاندر، بنوا (۱۳۹۱ ھەتاوی). هەنبانە بۆرینەی گیانلەبەران. تھران، خیابان انقلاب: دانش پەژوو. pp. ۱۱٥. ISBN 978-600-103-488-6. ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ساڵ (بەستەر)
- ^ Aguilar، Brooke. «Okapia johnstoni (okapi)». Animal Diversity Web (بە ئینگلیزی). لە ٢ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ وایتفیلد، پروفسور فیلیپ (۱۳۹۰ هەتاوی). گواندار. تاران: سلیس. pp. ۲۰. ISBN 978-600-5712-41-4. ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ساڵ (بەستەر)