زێدپرێس ماڵپەڕێکی ھەواڵ و شیکاریی سیاسی و کۆمەڵایەتییە کە لەلایەن «دامەزراوەی زێدپرێس» بەڕێوەدەبرێت. زێدپرێس لە تەممووزی ٢٠٢٣ دەستیکردووە بە چالاکی. بابەتەکانی زێدپرێس زیاتر ڕاپۆرتی بەدواداچوون و بنکۆڵکارین و لەپاڵی ئەو، شرۆڤە و شیکاریی قووڵی سیاسی، ئابووری، ژینگە، کۆمەڵایەتی و کەلتووریش بڵاو دەکات. زێدپرێس، بەرھەمەکانی بە زمانی کوردی (سۆرانی) بڵاو دەکاتەوە، بەڵام لە بەرنامەیدا ھەیە کە داھاتوودابە زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزیش بابەت بڵاو بکات. نووسینگەی سەرەکیی زێدپرێس لە شاری ھەولێرە.[١]

زێدپرێس
خاوەندامەزراوی زێدپرێس
دامەزراویتەممووزی ٢٠٢٣
زمانکوردی (سۆرانی)
بنکەی سەرەکیھەولێر، باشووری کوردستان
ماڵپەڕی فەمیhttps://zedpress.krd

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ زێدپرێس: دەربارەی ئێمە (بە سۆرانی)؛ سەردان لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣.