زیندانی سەیدنایە
زیندانی سەیدنایە (بە عەرەبی: سجن صيدنايا) زیندانێکی سەربازییە لە نزیک دیمەشقی پایتەختی سووریا و لەلایەن حکوومەتی سووریاوە بەڕێوەدەبرێت. ئەم زیندانە بۆ ڕاگرتنی ھۆزاران زیندانی بەکارھاتووە، لەوانە دەستگیرکراوانی مەدەنی و یاخیبووانی دژ بە حکوومەت.[١] ڕووانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ مەزەندە دەکات کە نزیکەی ٣٠ ھەزار دەستگیرکراو لە زیندانی سەیدنایا لەژێر ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپ و لەسێدارەدانی بەکۆمەڵ لە سەرەتای شەڕی نێوخۆیی سووریاوە گیانیان لەدەستداوە،[٢] لە کاتێکدا ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەییی لە شوباتی ٢٠١٧دا مەزەندەی کردووە کە لە نێوان ٥ ھەزار بۆ ١٣ ھەزار کەس لە زیندانی سەیدنایە لە نێوان ئەیلوولی ٢٠١١ تا کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ بەبێ پەنابردن بۆ دادگە لە سێدارە دراون.[٣]
زیندانی سەیدنایە | |
---|---|
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٧ |
ناو بە زمانی فەرمی | سجن صيدنايا |
بەڕێوەبەر | مەحموود ماتیق |
وڵات | سووریا |
دابەشکاریی کارگێڕی | سەیدنایە |
پۆتانی شوێن | ٣٣°٣٩′٥٤″N ٣٦°١٩′٤٣″E |
کۆمەڵکوژی زیندانی سەیدنایە
دەستکاریکۆمەڵکوژییەکە لە لایەن ھێزەکانی پۆلیسی سەربازی لە سووریا لە ڕۆژی شەممە ٥ی تەممووزی ٢٠٠٨ لە زیندانی سەربازیی سەیدنایە دوای ناڕەزایەتی بەندکراوانی ئیسلامی بە دەیان زیندانی ئیسلامی بوونە قوربانی ئەم کۆمەڵکوژییە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Broomfield، Matt (2016-05-05). «Prisoners riot over claims President Assad is about to start torturing and executing them». The Independent (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ڕەسەنەکە لە 12 مایۆ 2021 ئەرشیڤ کراوە. لە 2017-05-15 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Torture victims | Civilian from Daraa dies in Sednaya prison». 9 January 2021. لە ڕەسەنەکە لە 12 مارس 2021 ئەرشیڤ کراوە. لە 11 January 2021 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Editorial Board (February 11, 2017). «A 'human slaughterhouse' in Syria». The Washington Post. لە ڕەسەنەکە لە 2020-11-15 ئەرشیڤ کراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی)