زینایدا گریسیانیی (Zinaida Greceanîi؛ لە دایکبووی ٧ی شوباتی ١٩٥٦) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی مۆڵدۆڤییە. ئەو تا ئێستا چەندین پۆستی میریی لە حکوومەتی مەڵدۆڤا وەرگرتووە. زینایدا لەوەتەی ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩، بووەتە ١٢ەمین سەرۆکی پەرلەمانی مۆڵدۆڤا. پێشتر لە ماوەی ٣١ی ئازاری ٢٠٠٨ تاوەکوو ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ بوو بە حەوتەمین سەرۆک وەزیرانی مۆڵدۆڤا. ئەو لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠٠٨، جێگری سەرۆک وەزیرانی مۆڵدۆڤا بوو. زینایدا لە ماوەی ٢٦ی شوباتی ٢٠٠٢ بۆ ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥، وەزیری دارایی بوو لە حکوومەتی مۆڵدۆڤا.[١][٢]

زینایدا گریسیانیی
بە ڕۆمانی: Zinaida Greceanîi
لەدایکبوون (١٩٥٦-٠٢-٠٧) ٧ی شوباتی ١٩٥٦ (تەمەن ٦٨ ساڵ)
پیشەسیاسەتوان، ئابووریناس
پۆستەکانMinister of Finance of Moldova، substitute member of the Parliamentary Assembly of the Council of Europe، Prime Minister of Moldova، President of the Moldovan Parliament، member of the Parliament of Moldova
پەروەردەMoldova State University
ئەندامی حیزبیParty of Communists of the Republic of Moldova، Party of Socialists of the Republic of Moldova
ئایینمەسیحییەتی ئۆرتۆدۆکس
خەڵاتەکانOrder of the Republic، Order of Honour
وێبگەhttp://greceanii.md/

لە ساڵی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠٠٩، سەرکردایەتی پارتی سۆسیالیستی کۆماری مۆڵدۆڤای کرد. ھەروەھا ئە وپێشتر ئەندام بووە لە پارتی کۆمۆنیستی کۆماری مۆڵدۆڤا. ئەو یەکەم ژنە لە مێژووی مۆڵدۆڤا بووبێتە سەرۆک وەزیران.[٣]

زینایدا لەگەڵ ئەلێکسی گریسیانیی ھاوسەرگیری کردووە، ئەوان بەیەکەوە خاوەنی دوو منداڵن. زینایدا دەرچووی ساڵی ١٩٧٤ی بەشی دارایی و ئابوورییە لە زانکۆی وڵاتی مۆڵدۆڤا.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Zinaida Greceanii | prime minister of Moldova". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-02.
  2. ^ Page on Greceanii at government website 7 April 2008 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە..
  3. ^ "Moldova's Parliament approves new government" 5 December 2012 لە Archive.is ئەرشیڤ کراوە, Associated Press (International Herald Tribune), 31 March 2008.
  4. ^ "Zinaida Greceanîi - alegeri.md". alegeri.md. Retrieved 2021-03-02.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری