زیتۆڕ، حەفازە یان ژێڕپەڕۆ  پارچە پەڕۆیەکی ئیسفەنجییە ئەو کەسانە دەیپۆشن یان بەکاری دێنن کە توانای دانیشتن لە ئاودەست یان چوونیان بۆ سەرئاو نییە، یان ئەوکەسانەی کەنایانەوێت ئاودەست بەکاربێنن، و کاتێک زیتۆڕەکە کاری خۆی کرد پێویستە بگۆڕدرێت، ئەم گۆڕینەش لەلایەن کەسێکی ترەوە ئەنجام دەدرێت، وەک بەخێوکەرانی منداڵ لەدایک و باوکان یاخود نەخۆشەوان و چاودێریکارانی نەخۆش، وە کاتی گۆڕینی ئەم زیتۆڕانەش دیارنیە ڕەنگە لەھەرکاتێک بێت، منداڵان لە ڕۆژی لەدایک بونیانەوە یاخود لەشەش مانگی یەکەمی تەمەنیانەوە بۆیان بەکاردێت تاوەکو ٣ یان چوار یان ڕەنگە شەش ساڵان بەکاربێت، لەبەناوبانگترین زیتۆڕی منداڵان زیتۆڕی پامپەرزە، جگە بۆ منداڵان بۆ کەسانی پێگەیشتو و تەواو بەکاردێت وەک گەشتەوانانی ئاسمانی و سەرباز لەکاتی جەنگ و ھەندێ لەو ھەرزەکارانەی تووشی باڕێکی نەخوازراو ببن، زیتۆڕ جۆڕی زۆڕە ھەندێکیان دەتوانڕێت جاڕێکی تر بەکاربھێندرێتەوە دوای بەکارھێنانیان، وەک ئەو زیتۆڕانەی کەتەنھا لەیەک پەڕۆ پێک ھاتوون، یان ئەوانەی لە کوتاڵی پەمۆ و خوڕی و کەتان و چەندەھا جۆڕی تر کەتەنھا بەھۆی پاککەرەوەیەکی کیمیایی پاک دەکرێنەوە، جۆڕیشی ھەیە کەتەنھا یەک جاڕبەکاردێت، وەک زیتۆڕی منداڵان ئەمیش بەھۆی پێکھاتە کیمیایەکەی کە توانای کارکردنی تەواو بوە، وە ناشکرێت بەکاربێتەوە بەھۆکاری پاڕاستنی تەندروستی و پشودانی منداڵەکە و کەمی تێچووی ئابوریەوە، جگە لەپاڕاستنی ژینگە و بێزارنەبونی دەوروبەری و ڕێگری کردن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی.

زیتۆڕێکی منداڵان بەلاستیکێکەوە کە یارمەتی داخستن و ڕاگرتنی زیتۆڕەکە دەدات.
جۆرەھا زیتۆڕی جیاواز لەشێوەو بەکارھێنان.

مێژووی زیتۆڕ دەستکاری

بنەمای ناونانی دەستکاری

بنەمای سەرەکی وشەی زیتۆڕ بۆ ئەوناوە دەگەڕێتەوە کە دایک و ژنانی کورد لەکۆندا بەرامبەر ئەم پارچە پەڕۆیە بەکاریان ھێناوە کەتایبەتیان کردوە بە پۆشینی منداڵەکە، بریتی بووە لە پارچە پەڕۆیەکی بچوک کە بەکارھێنان و خاوێن کردنەوەی ئاسان بوە، لەدامێنی منداڵەکەیان دەبەست بۆ پاڕاستنی لە پاشەڕۆیەکانی، بەتایبەتی دانیشتوانی ناوچەی باڵەکایەتی و ھەندێ لەخۆشناو و ھۆزەکانی تر ئەم ووشەیە تاوەکو ئێستا بەکاری دێنن، لەزمانی ئینگلیزی پێی دەوترێتdiaper کەمەبەست لێی زیتۆڕ نیە بەڵکو ناوی جۆڕە کوتاڵێکی تایبەتیە کە بۆکاری بیناسازی و ئەندازیاری بەکاردێت .<ref>[[https://web.archive.org/web/*/http://dictionary.oed.com/cgi/entry/00321105?query_type=word&queryword=nappy&first=1&max_to_show=10&sort_type=alpha&search_id=7XBH- بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]

پێشکەوتنی زیتۆڕ دەستکاری

 

https://ar.wikipedia.org/wiki/%D8%AD%D9%81%D8%A7%D8%B8_%D8%A3%D8%B7%D9%81%D8%A7%D9%84==[بەستەری مردوو] سەرچاوەکان ==