زانکۆی ڕاپەڕین

زانکۆیەکە لە باشووری کوردستان

زانکۆی ڕاپەڕین یەکێکە لە زانکۆیەکانی باشووری کوردستان کەدەکەوێتە ڕانیە. ئەم زانکۆیە لە ٢٨ی ئابی ٢٠١٠ دامەزراوە. کەمپی سەرەکی زانکۆکە لە ڕانیەیە و کەمپێکی دیکەشی ھەیە لە قەڵادزێ. ناوی زانکۆکە لە ڕاپەڕینی بەھاری ١٩٩١ ھاتووە کە لە ڕانیە سەری ھەڵدا.[١][٢]

زانکۆی ڕاپەڕین
دروشمuor
دامەزراندن٢٠١٠
شوێنڕانییە, عێراق
ماڵپەڕhttps://www.uor.edu.krd/
کەمپی زانکۆی ڕاپەڕین (ڕانیە)

پێکھاتەی زانکۆ دەستکاری

لە ئێستادا لە ٥ کۆلێژ و بەشێک پێکدێت:

  1. کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت.
  2. کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان.
  3. کۆلێژی زانست.
  4. کۆلێژی پەرستاری.
  5. کۆلێژی پەروەردە /قەلادزێ
  6. کۆلێژی زانستە ئەندازیارە کشتوکاڵییەکان
  7. بەشی ئەندازیاری شارستانی

١- کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی کە ئەویش لە ٦ بەش پێکدێت:

  • بە شی ماتماتیک
  • بەشی کۆمپیوتەر
  • بەشی کوردی
  • بەشی عربی
  • بە شی باخچەی ساوایان
  • بەشی ئینگلیزی

٢ - کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، کە ئەویش کە لە چوار بەش پێکدێت:

  • بەشی فەلسەفە
  • بەشی مێژوو
  • بەشی جوگرافیا.
  • بەشی یاسا

٣- کۆلێژی پەروەردەی /قەلادزێ تەنھا لە سێ بەش پێکدێت:

  • بەشی ئینگلیزی
  • کوردی
  • عربی

٤- کۆلێژی زانست:

  • بەشی فیزیا
  • بەشی کیمیا
  • بەشی زانستی تاقیگە پزیشکییەکان
  • بەشی شیکاری تاقیگە

٥- کۆلێژی پەرستاری

  • بەشی پەرستاری

٦- کۆلێژی زانستە ئەندازیاریە کشتوکاڵییەکان

  • بەشی باغداری
  • بەشی سامانی ئاژەڵ

٧- بەشی ئەندازیاری شارستانی

سەرۆکایەتی زانکۆ دەستکاری

سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین لە چەند نووسینگە بەڕێوبەرایەتییەک پێکھاتوە. ھەروەھا سەنتەری توێژینەوە و سەنتەری ھەلی کار لەخۆ دەگرێت.

کۆلێژی زانست دەستکاری

ئەم کۆلێژە لە ساڵی ٢٠١٤ دامەزراو لە سەرەتادا سێ بەشی بەناوەکانی فیزیا، کیمیا و زیندەزانی لەخۆ گرتبوو. دواتر بەشی زیندەزانی گۆڕانکاری بەسەرھات و بەناوی زانستی تاقیگە پزیشکییەکان بنیادنرایەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 8ی Julyی 2019. Retrieved 22ی Februaryی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  2. ^ rawand-faraidun <201.rawand@gmail.com>. "زانکۆی ڕاپەڕین". Xwendkaran (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-05-21.