زانکۆی پزیشکیی یەریڤانی حکوومی

زانکۆی پزیشکی مخیتار ھێراتسی یەریڤانی حکومی (بە ئەرمەنی: Երեվանի Մխիթար Հերացու անվան Պետական Բժշկական Համալսարան) زانکۆیەکی پزیشکی ئەرمەنییە و دەکەوێتە شاری یەریڤان لە ئەرمینیا.

زانکۆی پزیشکی یەریڤانی حکومی
بە ئەرمەنی: Երևանի Մխիթար Հերացու անվան Պետական Բժշկական Համալսարան
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٢٠
کورتەناوЕрГМИ، ЕГМУ
RectorArmen Muradyan
وڵاتئەرمەنستان
دابەشکاریی کارگێڕییەریڤان
جێQ42807797
شوێنی بارەگاکانیەریڤان
ناونیشانی شەقامՀայաստան, 0025, ք. Երևան, Կորյունի 2
وێبگەhttps://ysmu.am

مێژوو دەستکاری

لە ساڵی ١٩٢٠ فاکەڵتی پزیشکی یەریڤان لەلایەن حکوومەتی ئەرمینیا دامەزراوە. لە ٢٥ی ئایاری ١٩٨٩ زانکۆی پزیشکی یەریڤانی حکومی بە ناوی پزیشکی ئەرمەنی سەدەی ١٢ مخیتار ھێراتسی ناونرا.[١]

کتێبخانەکان دەستکاری

کتێبخانەی زانکۆی پزیشکی یەریڤانی حکومی کۆمەڵێک توێژینەوە و کەرەستەی ئەکادیمی ھەیە. ھەروەھا کتێبخانەیەکی ئۆنلاین ھەیە کە پێکھاتووە لە کەرەستەی خوێندن و تاقیکردنەوە و پرسیارنامە، کە ھەم بۆ خوێندکاران و ھەم کەسانی ئارەزومەند بەردەستە.[٢]

خوێندکاران دەستکاری

زانکۆکە زیاتر لە ٧٠٠٠ خوێندکاری ھەیە. ٢٤٪ی ئەم خوێندکارانە خوێندکاری نێودەوڵەتین لە ٢٦ وڵاتەوە ھاتوون.[٣]

کۆلێژی پزیشکی یەریڤانی بنەڕەتی دەستکاری

کۆلێژی پزیشکی بنەڕەتی ویلایەتی یەریڤان کۆلێژێکی تەکنیکی ناوەندییە کە لە ساڵی ١٩٩٦ کرایەوە، لەژێر ئیدارەی زانکۆی پزیشکی ویلایەتی یەریڤاندا کاردەکات. کۆلێژەکە پرۆگرامی خوێندنی ٢ ساڵە لە ٥ بواردا دابین دەکات:[٤]

  • تەکنیکاری تاقیگەی ددان
  • دەرمان
  • دەرمانسازی
  • دەستنیشانکردنی تاقیگەیی
  • پەرستاری (مێ).

فاکەڵتی و ستاف دەستکاری

زانکۆکە زیاتر لە ١١٠٠ پرۆفیسۆری ھەیە.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Administrator. "Երևանի պետական բժշկական համալսարանի համառոտ պատմությունը". Retrieved 21 August 2016. ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Yerevan State Medical University online library". ysmubooks.am. ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "International Students map".
  4. ^ Yerevan State Basic Medical College specialties
  5. ^ YSMU development plan 2017-2022