زانکۆی حەیفا
زانکۆی حەیفا (بە عیبری: אוניברסיטת חיפה عەرەبی: جامعة حیفا) زانکۆیەکە دەکەوێتە سەر چیای کارمێل لە شاری حەیفا لە ئیسرائیل. زانکۆی حەیفا لە ساڵی ١٩٦٣ دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٧٢ باوەڕپێکراوی تەواوی ئەکادیمی وەرگرتووە و بووەتە شەشەمین دامەزراوەی ئەکادیمی ئیسرائیل و چوارەم زانکۆ. زانکۆکە گەورەترین کتێبخانەی زانکۆی لە ئیسرائیل ھەیە. تا ساڵی ٢٠١٩ نزیکەی ١٨ ھەزار خوێندکار لە زانکۆی حەیفا وەرگیراون.[١] لە نێوان دامەزراوە باڵاکانی ئیسرائیل زانکۆی حەیفا زۆرترین ڕێژەی (٤١٪)ی خوێندکارانی عەرەب-ئیسڕائیلی ھەیە.[٢]
زانکۆی حەیفا | |
---|---|
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٣ |
دامەزرێنەر | Abba Hushi |
وڵات | ئیسرائیل |
دابەشکاریی کارگێڕی | حەیفا |
پۆتانی شوێن | ٣٢°٤٥′٤٢″N ٣٥°١′٩″E |
ئەندامی | International GLAM Labs Community، ORCID |
شوێنی بارەگاکان | حەیفا |
نژیاروان | ئۆسکار نیمایێر |
وێبگە | http://www.haifa.ac.il/ |
پەیمانگای زینمان بۆ شوێنەوارناسی دەستکاری
پەیمانگای شوێنەوارناسی زینمان پەیمانگایەکی توێژینەوەیە لەژێر فاکەڵتی زانستە مرۆیییەکانی حەیفا.[٣] لە ساڵی ١٩٨٨ بە ھاوکاری بێتی و فیلیپ زینمان دامەزراوە و تایبەتە بە شوێنەوارناسی باکووری ئیسرائیل، بە تایبەت ناوچەی دەوروبەری چیای کارمێل.[٤]
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "About the university". www.haifa.ac.il (بە ئینگلیزی). Retrieved 12 December 2019. ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Dattel, Lior (2018-01-24). "Number of Arabs in Israeli Higher Education Grew 79% in Seven Years". Haaretz (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-01-12.
- ^ "הפקולטה למדעי הרוח I אוניברסיטת חיפה - Research Institutes". hcc.haifa.ac.il. Retrieved 2020-09-07. ٧ی ئازاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "The Zinman Institute of Archaeology - Home". arch.haifa.ac.il. Retrieved 2020-09-07.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زانکۆی حەیفا تێدایە. |