زانکۆی جۆھانسبێرگ
زانکۆی جۆھانسبێرگ (UJ) زانکۆیەکی گشتییە و دەکەوێتە شاری جۆھانسبێرگ لە ئەفریقای باشوور. زانکۆی جۆھانسبێرگ لە یەکەمی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ لە ئەنجامی یەکگرتنی زانکۆی ڕاند ئەفریقان (RAU)، تەکنیکۆن ویتواتەرسران (TWR) و کەمپەکانی سۆوێتۆ و ئیست ڕاند لە زانکۆی ڤیستا ھاتە ئاراوە.[١] پێش یەکگرتنەوەکە، کەمپەکانی داڤیتۆن و سۆوێتۆی زانکۆی پێشووی ڤیستا جێگیرکرابوون لە زانکۆی ڕاند ئەفریقانس. لە ئەنجامی یەکگرتنی زانکۆی ڕاند ئەفریقانس، باو و ئاسایییە کە خوێندکارانی پێشوو بە زانکۆی ڕاند ئەفریقانس ناوببەن. جێگری سەرۆکی زانکۆ و بەڕێوەبەری زانکۆی جۆھانسبێرگ پرۆفیسۆر تشیلیدزی مەروالایە کە لە ١ی ١ی ٢٠١٨ دەستبەکاربووە. لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠١٧ جێگری سەرۆکی زانکۆ و بەڕێوەبەری زانکۆی جۆھانسبێرگ پڕۆفیسۆر ئیھرۆن لێستەر ڕێنسبێرگ بووە.[٢][٣][٤]
زانکۆی جۆھانسبێرگ | |
---|---|
بە ئینگلیزی: University of Johannesburg | |
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ |
وڵات | ئەفریقای باشوور |
دابەشکاریی کارگێڕی | جۆھانسبێرگ |
پۆتانی شوێن | ٢٦°١١′٠″S ٢٧°٥٩′٥٦″E |
ئەندامی | South African National Library and Information Consortium، ORCID، Association of African Universities |
لقەکۆمپانیاکان | University of Johannesburg Faculty of Science، University of Johannesburg Faculty of Humanities |
وێبگە | http://www.uj.ac.za/ |
دامەزراوە تازە سەرھەڵداوە یەکێکە لە گەورەترین زانکۆکانی پەیوەندی گشتگیر[١] لە باشووری ئەفریقا لە ٢٦ زانکۆی حکومی کە سیستەمی خوێندنی باڵا پێکدەھێنن. زانکۆی جۆھانسبێرگ ژمارەی خوێندکارانی زیاتر لە ٥٠ ھەزار کەسە، کە زیاتر لە ٣٠٠٠ کەسیان خوێندکاری نێودەوڵەتین لە ٨٠ وڵاتەوە.[٥][٦]
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا «Full List of NRF-rated Researchers.pdf» (PDF). University of Johannesburg. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١١ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Tshilidzi Marwala appointed as new vice-chancellor and principal of UJ». ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٧.
- ^ «UJ appoints new Prof Tshilidzi Marwala as new Vice-Chancellor and Principal». لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «UJ Governance». www.uj.ac.za (بە ئینگلیزی). لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «About Us». University of Johannesburg.
- ^ «Member List». Universitas 21. لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زانکۆی جۆھانسبێرگ تێدایە. |