زارا غوڵامی ناسراو بە ئەوین (١٩٩٥سەقز-٢٠١٧باشیک)یەکێک بوو لە ژنە پێشمەرگەکان، کە لە ڕیزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان خەباتی دەکرد و لەگەڵ پێشمەرگەکانی ئەو پارتە بەشداری شەڕەکانی دژی داعشی کردوو و بەسەختی بریندار کرا و بەھۆی سەختی برینەکەی شەھید بوو.[١][٢][٣][٤]

ئەوین
ناوی لەدایکبوونزارا غوڵامی
لەدایکبوونسەقز
مردن٢٦ی شوبات ٢٠١٧
میحوەری باشیک ڕۆژھەڵاتی مووسڵ
ساڵانی خزمەت٢٠١٣–٢٠١٧
پلەئەندامی ئەنجومەنی سەربازیی پارتی ئازادی کوردستان
پێکدادانەکان/جەنگەکان

ژیاننامە دەستکاری

زارا غوڵامی کە لەنێو ھاوسەنگەرانیدا بە ئەوین ناسرابوو، خەڵکی شاری سەقز، ڕۆژھەڵاتی کوردستان و تەمەن ٢٣ ساڵ بوو. لە چەندین شەڕ بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی باشووری کوردستان لە دەست چەکدارانی داعشدا بەشداربوو. ئەو کە لە ڕۆژی ٧ی تشرینی دووەم ٢٠١٦ بەھۆی ھاوەنی داعش لە ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی شارەدێی باشیک لە ڕۆژھەڵاتی شاری مووسڵ لە باشووری کوردستان بریندارببوو، دوای سێ مانگ و ١٩ ڕۆژ مانەوە بەبێ ھۆشی، ڕۆژی ٢٦ی شوبات ٢٠١٧ لە نەخۆشخانەیەکی شاری ھەولێر شەھید بوو.[٥][٦]

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری