ڕۆحی پیرۆز

(لە رۆحی پیرۆزەوە ڕەوانە کراوە)
  ئەم وتارە سەبارەت بە رۆحی پیرۆز بەگشتی نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ڕۆحی پیرۆز (ڕوونکردنەوە).

رۆحی پیرۆز (بەئینگلیزی: Holy Spirit) زاراوەیەکە کە لەڕێگەی وەرگێڕانی دەقی کتێبی پیرۆزی عیبرییەوە هاتە ئاراوە، بەڵام ڕووانگەکان لەسەر ئەو زاراوەیە جیاوازن لەئایینە ئیبراهیمییەکاندا.

رۆحی پیرۆز وێنەکراوە وەک کۆترێک کە بە فریشتە دەورە دراوە، لەلایەن گیاکوینتۆ، 1750s.

چەمکی "رۆح" بەگشتی لەنێو ئایینە جۆراوجۆرەکاندا بەکارهاتووە (نموونە وەک براهامان، هیندۆس و تائو لە تاوۆیزمدا)، بەڵام زاراوەی "رۆحی پیرۆز" زۆر بەتایبەتی؛ لەنێو ئایینە ئیبراهیمییەکاندا بەکارهاتووە.

بۆ زۆرینەی زۆری مەسیحییەکان، باوەڕبوون بە سیانێتی پیرۆز واتای هەبوونی سێ کەسێتی نایاب دەگەیەنێت کە بریتیین لە: خودای باوک، خودای کوڕ و خودا رۆحی پیرۆز وەک یەک خودای سیانەیی هەمیشەیی و ئەبەدی. بەهەرحاڵ، ئەم باوەڕەی مەسیحییەکان بەسەر هەموو مەزهەبەکانی نێو مەسیحییەت و هەموو ئایینە ئیبراهیمییەکاندا ناسەپێ.[١]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ویکیپیدیای ئینگلیزی: Systematic Theology by Lewis Sperry Chafer 1993 ISBN 0825423406 page 25 The Wiersbe Bible Commentary: The Complete New Testament by Warren W. Wiersbe 2007 ISBN 9780781445399 page 471