دە کیڵەرز

گرووپێکی ڕۆکی ئەمریکی

دە کیڵەرز (ودق: 'بکوژەکان'؛ بە ئینگلیزی: The Killers) گرووپێکی ڕۆکی ئەمریکییە، کە لە ٢٠٠١ لە لاس ڤێگاس لە لایەن براندن فلاوەرز (گۆرانیبێژیی سەرەکی، کیبۆرد، بەیس) و دەیڤ کیوونینگ (گیتاری سەرەکی، گۆرانیبێژیی پشتینە) دامەزراوە. ھەردوو مارک ستۆرمەر (بەیس، گیتاری ڕیتم، گۆرانیبێژیی پشتینە) و ڕۆنی ڤانووچی جوونیۆر (تەپڵ، کوتان) لە ٢٠٠٢ ھاتنە نێو گرووپەکەوە. ناوی گرووپەکە لە لۆگۆی سەر تەپڵی بەیسی گرووپێکی خەیاڵی وەرگیراوە کە لە ڤیدیۆی گۆرانیی «کریستاڵ»ی نیو ئۆردەردا دەرکەوتووە.[١]

دە کیڵەرز
دە کیڵەرز لە ٢٠٠٦. لە چەپەوە بۆ ڕاست: دەیڤ کیوونینگ، ڕۆنی ڤانووچی جوونیۆر، براندن فلاوەرز، و مارک ستۆرمەر.
زانیاریی پشتێنە
بنچەلاس ڤێگاس، نێڤادا، ویلایەتە یەکگرتووەکان
چەشن
ساڵانی چالاکبوون٢٠٠١–ئێستا
کۆمپانیاکانی تۆمارکردن
وێبگەthekillersmusic.com
ئەنداماندەیڤ کیوونینگ
ڕۆنی ڤانووچی جوونیۆر
براندن فلاوەرز
مارک ستۆرمەر
ئەندامانی پێشوودێڵ نیڵ
مات نۆرکرۆس
برایان ھەیڤنز

دە کیڵەرز حەوت ئەلبوومی ستۆدیۆیییان بڵاو کردووەتەوە، ھەریەکەیان گەیشتوونەتە پلەی یەکەمی چارتی ئەلبوومەکانی بەریتانیا: ھۆت فەس (٢٠٠٤)، شارۆچکەی سام (٢٠٠٦)، ڕۆژ و تەمەن (٢٠٠٨)، باتڵ بۆڕن (٢٠١٢)، سەرسووڕھێنەر سەرسووڕھێنەر (٢٠١٧)، داڕووخانی تراویلکەکە (٢٠٢٠)، و مەکینەی پەستان (٢٠٢١).

دە کیڵەرز بە یەکێک لە گەورەترین گرووپە ڕۆکەکانی سەدەی ٢١ەم دادەنرێت،[٢] زیاتر لە ٢٨ ملیۆن تۆماریان لە گشت جیھاندا فرۆشتووە، لەنێویاندا ١٠٫٨ ملیۆن تۆمار تەنھا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان.[٣][٤]

ئەندامانی گرووپ

دەستکاری

ئەندامە فەرمییەکان

دەستکاری

ئەندامەکانی ئێستا

  • براندن فلاوەرز – گۆرانیبێژیی سەرەکی، کیبۆرد، سینتسایزەر (٢٠٠١–ئێستا)، بەیس (٢٠٠١–٢٠٠٢، ٢٠٠٦)
  • دەیڤ کیوونینگ – گیتار، گۆرانیبێژیی پشتینە (٢٠٠١–٢٠١٧، ٢٠٢٠–ئێستا)
  • ڕۆنی ڤانووچی جوونیۆر – تەپڵ، کوتان (٢٠٠٢–ئێستا)، گیتار (٢٠٢٠–٢٠٢٢)
  • مارک ستۆرمەر – بەیس، گۆرانیبێژیی پشتینە (٢٠٠٢–٢٠٢٠, ٢٠٢٢–ئێستا)، گیتار (٢٠٠٦، ٢٠١٧–٢٠٢٠)

ئەندامەکانی پێشوو

  • مات نۆرکرۆس – تەپڵ (٢٠٠١–٢٠٠٢)
  • برایان ھەیڤنز – تەپڵ (٢٠٠٢)
  • دێڵ نیڵ – بەیس، گۆرانیبێژیی پشتینە (٢٠٠١–٢٠٠٢)

دیسکۆگرافی

دەستکاری

ئەلبوومە ستۆدیۆیییەکان

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Bourne، Dianne (٢٠ی شوباتی ٢٠١٣). «Video: Bernard Sumner joins The Killers in celebration of their 'musical home'». Manchester Evening News (بە ئینگلیزی). لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  2. ^ Barlow، Eve (2015-03-22). «Brandon Flowers on The Desired Effect: 'Every song on this album is a single'». گاردیان (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN 0261-3077. لە ٢٠٢٣-٠٢-١٧ ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  3. ^ «Colours of Ostrava - The Killers». Colours.cz. لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  4. ^ «The Killers' Catalog Acquired in Eldridge's First Music Publishing Deal». Billboard.com. لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری