دەوڵەتی خۆشبژیوی یەکێ لە شێوەکانی حکوومەتە کە تێدا دەوڵەت بە لەبەرچاوگرتنی بنەواشەگەلێ وەک ھەلی یەکسان، عادڵانە بەشکردنی سەروەت و، بەرپرسیارەتیی کۆمەڵگا لە بەرامبەر ھاووڵاتیانی کەمدەس و داماودا، خۆشبژیویی کۆمەڵایەتی و ئابووریی ھاووڵاتیان ئەپارێزێ و پەرەی پێ ئەدات.[١]

لەم سیستمە سیاسییەدا، دەوڵەت ئەبێ بیمەی دەرمانی نەخۆشی و بیمەی بێکاری و بیمەی خانەنشینی و یارمەتیی ماڵ و خێزان، ھەر لە مناڵییەوە تا سەری پیری بۆ ھەمووان دابین بکات.

ڕەخنەگرانی ئەم سیستەمە لەسەر ئەو خاڵە پێ دائەگرن کە ھاووڵاتیان لەم جۆرە دەوڵەتانەدا لەشقورس ئەبن و ھەوڵی ئیش و کار نادەن.[٢]

مێژوو دەستکاری

بیمەی کۆمەڵایەتی لە ساڵی ۱۸۸۰ لە ئاڵمانیا و، دواتر لە ۱۹۱۴ لە بریتانیا ڕەواجی پەیدا کرد. زاراوەی دەوڵەتی خۆشبژیویش جاری یەکەم لە لایەن حیزبی کرێکاری بریتانیا لە چلەکانی سەدەی بیستەمدا بەکار ھێنرا.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Welfare state". ئینسایکلۆپیدیای سەرھێڵی بریتانیکا.
  2. ^ ئ ا شەبانی, ئەحمەد (2010). فەرھەنگی زانستی سیاسی. سنە: زانستگای کوردستان. pp. ۱۳۱.