دەست بەشێکی لەشە و کەوتووەتە کۆتاییی باسک، ھەر مرۆڤێک دوو دەستی ھەیە. ئاسایی ھەر دەستێک پێنج پەنجەی ھەیە، چوار پەنجە لە تەنیشت یەکەوە، لەگەڵ گەورەپەنجە. لە ناوەوەی دەست ناولەپ ھەیە، کاتێک ھەموو پەنجەکان بەیەکەوە دەنووشتێنرێنەوە شێوەی دەست دەگۆڕێت بۆ کۆڵەمست. ئەو جومگانەی کە بوونەتە سەختترین بەشی کۆڵەمست پێیان دەوترێت بەندەکانی پەنجەکان. گیاندارانی تر، بەتایبەتیی گواندارە ڕەسەنەکانی تر، کەڵک لە دەست وەردەگرن بە مەبەستی گرتنی شتەکان. بەڵام دەستەکانی مرۆڤ دەتوانن کارانێک بکەن کە ھیچ دەستێکی تر ناتوانێت بیان کات.

دەستەکانی مرۆڤ

ئەمانەش ببینە دەستکاری