دەریای لابرادۆر
دەریای لابرادۆر بە ئینگلیزی: Labrador Sea بەشێکە لە ئاوەکانی باکووری ڕۆژاوای ئۆقیانووسی ئاتلانتیکی باکوور لە ئەمریکای باکوور، کەنارەکەنی ئەم دەریایە لە ڕۆژھەڵاتی کەنەدا و لە ڕۆژاوای گرینلەند دا بوونیان ھەیە.ئەم دەریایە لە باکووری خۆیدا و لە ڕێگەی دەربەندی دەیڤیس لەگەڵ کەنداوی بافین و لە ڕۆژاوا دا لە ڕێگەی ئاودڕی ھەدسن لەگەڵ کەنداوی ھەدسن گرێدەدرێ. تەوژمی زەریایی ناسراو بە تەوژمی ڕۆژاوای گرینلەند لە دەورووبەری کەناراوەکانی گەینلەند بەرەوە باکوور بوونی ھەیە. بە ھۆی ئەوەیکە تەوژمی لابرادۆر کێوگەلی گەورەی سەھۆڵ لەگەڵ خۆی دەگوازێتەوە، ھێڵی سەرەکی ھاتووچۆی کەشتییەکان لە بەشی رۆژھەڵاتی ئەم دەریایە دا ئەنجام دەدرێ کە لە ناوەڕاستی ھاوین تاکوو ناوەڕاستی پاییز بەردەوامی ھەیە.
دەریای لابرادۆر | |
---|---|
شوێن | ئۆقیانووسی ئاتلانتیک |
پۆتانەکان | 61°N 56°W / 61°N 56°Wپۆتانەکان: 61°N 56°W / 61°N 56°W |
جۆری | دەریا |
وڵاتەکەی | کەنەدا, گرینلەند |
ئەوپەڕی درێژی | c. ١٬٠٠٠ km (٦٢١ mi) |
ئەوپەڕی پانی | c. ٩٠٠ km (٥٥٩ mi) |
ڕووی ئاوەکە | ٨٤١٬٠٠٠ km2 (٣٢٤٬٧٠٠ sq mi) |
مامناوەندی قووڵیەکەی | ١٬٨٩٨ m (٦٬٢٢٧ پێ) |
ئەوپەڕی قووڵی | ٤٬٣١٦ m (١٤٬١٦٠ پێ) |
سەرچاوەکان | [١][٢] |
دەریای لابرادۆر پڕییەتی لە ماسی کاد و ماسیگری یەکێکە لە پیشە ھەرە گرینگەکان. ئەم دەریایە ھەروەھا لە ڕابردوو دا بینەری زۆرێک لە دۆزەرەوە گرینگەکان بووە کە لە ھەوڵی دۆزینەوەی زەوی و وشکانییە دوورەکان دا پێیدا تێپەڕیون.
سەرچاوەکان
دەستکاری
- ^ «Labrador» (بە ڕووسی). زانستنامەی گەورەی سۆڤییەت.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «Non-volcanic rifting of continental margins: a comparison of evidence from land and sea». Geological Society, London, Special Publications. 187: 77. 2001. doi:10.1144/GSL.SP.2001.187.01.05. ISBN 978-1-86239-091-1.
ئەم «جوگرافیا» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە Irish Sea تێدایە. |