دەروونناسیی پیشەسازی

دەرونناسیی پیشەسازی (بە ئینگلیزی: Industrial and organizational psychology) لقێکی زانستی دەروونناسیە ھەولی زیادکردن و پەرەپێدانی بەرھەمی پیشەسازیە بنەماو یاساکانی دەرونناسی پەیرەودەکات لە بواری پیشەگەری و بەرھەم ھێنان دا ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی کرێکار و دەستەی کارگەران لە ڕێگەی پەیرەوکردنی ڕێنمایییەکانی دەروونناسی و بیردۆزەکانی کە دەبنە ھۆی چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی دێتە ڕێگای کرێکاران لە میانەی کارەکانیاندا یەکێکی دیکە لە ئامانجە کانی بەدەست ھێنانی ڕەزامەندی کرێکار لە ڕێگەی خۆکردنی کەش و ھەوای ماددی و کۆمەڵایەتی ھەروەھا بەدەست ھێنانی زۆرترین بری بەرھەمھێنان و باشترین جۆر لە ماوەیکی کورتدا یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانی دەرونناسی پیشەسازی شیکردنەوەی کار و مەشقی سەربازی و گەران بە دوای کرێکار و دەستنیشانکردن و پۆلین کردنی پیشەیی و نەخشەدانانی کار لە دواین ئامانج دابینکردنی ئاسایشی پیشەسازی و کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی کار و ماندووبوونی کرێکار.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  • کتێبی سایکۆلۆژیای گشتی نوسینی دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی چاپۆ چوارەم ٢٠١٥ ژمارەی سپاردن ٨٢٣ سالی ٢٠٠٥
  • بەشداربووانی ویکیپیدیا، «علم النفس الصناعی»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠.
  • کتێبی دەرونناسی مێدیایی نوسینی نوسەران کەمال فاروق - محمد عبدوالە کەلاری چاپی یەکەم ٢٠١٣ ژمارەی سپاردن ٧٤ سالی٢٠١٣