تیم ھۆرتنز (بە ئینگلیزی: Tim Hortons) Tim Hortons Inc. زنجیرە خواردنگەیەکە کە خواردنی خێرا پێشکەش دەکات، گرنگی تایبەت بە بەرھەمەکانی کێک و قاوە دەدات، گەورەترین زنجیرەخواردنگەیە لەسەرانسەری کەنەدا (بەپێی ھەڵسەنگاندنی ٣١کانوونی یەکەمی ٢٠١٨). لە کۆی ١٤وڵات ٤٨٤٦ لقی ھەیە، بارەگای سەرەکی ھاوبەشگاکە لە تۆرەنتۆی کەنەدایە. ھاوبەشگاکە لە ١٩٦٤ لە شاری ھاملتن ئەنتاریۆ دامەزراوە لەلایەن یاریزانی یاری ھۆکی کەنەدی تیم ھۆرتن(١٩٣٠–١٩٧٤) دواتر لەلایەن جیم چارد (١٩٣٤–٢٠٠٩)بەرێوەچووە بەتایبەت دوای پێشکەشکردنی ھەمبەرگرلە (١٩٦٧)، تیم ھۆرتنز لەلایەن بەرھەمھێنەر ڕون جۆیس (١٩٣٠–٢٠١٩)بەرێوەبردرا ئەمەش دوای کۆچی دوایی ھۆرتن لە (١٩٧٤)، جۆیس توانی توانای تیم ھۆرتنزبۆ ملیاران دۆلار بەرزبکاتەوە. جیم چارد لە١٩٦٦ وازی لە ھاوبەشگاکە ھێنا بەلام لە ١٩٧٠گەڕایەوە تاوەکو ١٩٩٦. زیاتر...