دەروازە:ڕۆمانەکان/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٤

عەزیز نەسین (بە تورکی: Aziz Nesin) ناوی ڕاستی محەمەد نەسرەت نێسینە، لەدایکبووی تورکیایە ساڵی ١٩١٥ لە دوورگەیەکی نزیک ئیستەنبوڵ، بە ئەسڵ کوردە، ناوی عەزیز نەسینی بەکارھێنا وەک ناوێکی خوازراو وەک جۆرێک لە خۆپاراستن لە ڕاوەدوونانی ئاسایشی سیاسی تورکیا لەگەڵ ئەمەشدا چەندین جار بەندکرا، و بەم شێوەیە بەناوی عەزیز نەسین ناسرا، دادەنرێت بە یەکێک لە باشترین نووسەرەکانی جیھان ویەکێکە لە لوتکەکانی ئەدەبی تورکی بەتایبەتی لەبواری تەنز وکۆمیدیای رەش نووسیندا، خاوەنی زۆرترین بەرھەمە لە ئەدەبی تورکیدا لە نووسینی ھەمەجۆری وەک کاڵتەجاڕی و رۆمان وچیرۆک و شانۆنامە و شیعردا بەرھەمێکی زۆری ھەیە، و لە مەیدانی ڕۆشنبیری کوردیشدا جێگەیەکی تایبەتی ھەیە و زۆربەی زۆری بەرھەمەکانی وەرگێڕاونەتە سەر زمانی کوردی.

لەگەڵ ئەو ھەموو ناوبانگە فراوانەی ھەیبووە وەک داھێنەرێکی جیھانی بەڵام وڵاتەکەی تەنھا کەمێک لە مافەکانی پێداوە، کۆچی دوایی کردووە لە تەمموزی ١٩٩٥.

محەمەد نەسڕەت نەسین لەدایکبووە لە خێزانێکی ھەژاردا لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ١٩١٥، لە دوورگەیەکی نزیک ئیستەنبوڵ کە دەکەوێتە دەریای مەڕمەڕەوە. ساڵی ١٩٣٥ ئامادەیی سەربازی تەواو کرد، و لە ھەمان ساڵدا چووە کۆلێژی جەنگی و تەواویکرد لە ساڵی ١٩٣٧، و لە ساڵی ١٩٣٩دا کۆلێژی سەربازی تەکنیکی تەواوکرد بە پلەی ئەفسەر لە سوپادا، ھەر لەو ماوەیەدا بۆ ماوەی دوو ساڵ لە کۆلێژی ھونەرە جوانەکان خوێندویەتی.

پەیوەندی عەزیز نەسین لەکەڵ دایکییدا شێوازێکی درامی دەیگرێتەوە، کە ئەمەش کاریگەری بەجێھێشتووە لە زەینییدا ھەر لە مناڵییەوە و پەیڕەوە فکرییەکەی بە دێڕی غەمگین بەست، کە شێوەیەکی گاڵتە ئامێزی ڕەشنوینی وەرگرت لەسەر ئەو دواکەوتن و دووڕووییەی لەو کاتانەدا لە کۆمەڵگەی تورکیدا ھەبوون.

نووسینەکانی عەزیز نەسین لەسەر دایکی بڕێکی زۆر لە ڕێزلێنان و خۆشەویستیان لەخۆ گرتووە کە دەگاتە پلەیەکی بەرزی پیرۆز ڕاگرتن کە ڕووندەبێتەوە لەوەی خەرمانەیەکی فریشتەیی جوان ئەدات بە دایکی، کە ئەم خەرمانە فریشتەییە پاڵنەرێکی بەھێزە بۆی لە بەرھەڵستکاریکردنی ستەم و نەزانی و دواکەوتندا.

زیاتر…