دەروازە:پزیشکی/نەخۆشیی ھەڵبژێردراو
نەخۆشیی ھەڵبژێردراو ١
دەروازە:پزیشکی/نەخۆشیی ھەڵبژێردراو/١
شەکرە یا نەخۆشیی شەکرە جۆرێک شێوانی مێتابۆلیزمی لەشە. لەم نەخۆشییەدا ڕێژەی گلوکۆزی خوێن بەرز دەبێتەوە، بە واتایەکی تر یان لەش ناتوانێ ئەنسۆلینی پێویست ( بۆ دابەزاندنی شەکری خوێن)بەرھەم بھێنێت یان لەش لە بەرامبەر ئەنسۆلینەوە خۆڕاگری دەکا و بەم بۆنەوە ئەنسۆلین ناتوانێ کاری ئاسایی خۆی ڕاپەڕێنێ.
کاری سەرەکی ئەنسۆلین دابەزاندنی ڕێژەی شەکری خوێنە. نەخۆشی شەکرە دوو جۆری سەرەکی ھەیە: شەکرەی جۆری یەک بە ھۆی تیاچوونی خانەکانی بێتا لە پەنکریاسدا بەدی دێت کە دەبێتە ھۆی کەموکووڕی بەرھەم ھێنانی ئەنسۆلین. لە جۆری دوودا؛ لەش لە بەرامبەر ئەنسۆلینەوە خۆڕاگری دەکا و ناھێڵێ ڕێژەی شەکری خوێن دابەزێنێ. لە شەکرەی جۆری دوودا دیارە ھۆکارەکانی جینیتیکی، قەڵەوی و تەمەڵی دەوری سەرەکی دەگێڕن.
نەخۆشیی ھەڵبژێردراو ٢
دەروازە:پزیشکی/نەخۆشیی ھەڵبژێردراو/٢
ئەیدز (ئینگلیزی: Acquired immune deficiency syndrome کورت دەکرێتەوە بۆ "AIDS")، نەخۆشییەکە دەبێتە ھۆی دابەزینی توانای کۆئەندامی بەرگری لەش، کە بەھۆی ڤایرووسی ئێچ ئای ڤییەوە تووشی مرۆڤ دەبێت. ئەیدز بەھۆی زایەند و گواستنەوەی خوێنەوە دەگوازرێتەوە. لە ساڵی (١٩٨١)ـەوە تا ئێستا ئەیدز زیاتر لە ٢٥ ملیۆن کەسی کوشتووە، کە بە نزیکەیی دەکاتە نیوەی ژمارەی کوژراوانی جەنگی جیھانی دووەم. لە کاتی ئێستا نزیکەی ٣٣ ملیۆن کەس لە جیھان تووشی ئەیدز بوون.
نەخۆشیی ھەڵبژێردراو ٣
دەروازە:پزیشکی/نەخۆشیی ھەڵبژێردراو/٣
ئارترۆز (بە ئینگلیزی: Osteoarthritis) نەخۆشییەکی زۆر باوی جومگەکانی لەشە کە لە ھەموو شوێنێکدا دەبینرێت. ناوی تری ئەم نەخۆشییە «ئاستیئۆئارترایتیس»ە. لە نەخۆشی ئارترۆزدا، کرۆژنەکانی نێو جومگە دادەڕمێ. لەم نەخۆشییەدا، بەپێچەوانەی ناوەکەی، ھەو دیاردەی سەرەکی نییە(پێچەوانەی ئارتریت روماتوئید). داخورانی کرۆژنەکانی نێو جومگە و ڕەنگدانەوەی بۆ ئێسکی ژێر کرۆژنەکان، دەبێتە ھۆی ھەو کردنی شانەکانی دەوروبەری. ئارترۆز لەوانەیە ھەر جومگەیەک تووش بکا، بەڵام بەرپەڵترینیان بریتییە لە: جومگەکانی دەست، پێ، ئەژنۆ، ڕان و بڕبڕە. ئەم نەخۆشییە زۆر باوە و لە ٢٥% نۆرینەکانی پزیشکی و ٨٠لەسەدی ڕادیۆگرافییەکانی کەسانی ژوور ٦٥ ساڵ دەبینرێت(ھەڵبەت تەنیا ٦٠لەسەدیان نیشانەی نەخۆشییان ھەیە). ئازاری جومگە، ڕەپی و کەم بوونەوەی جووڵەی جومگە، ماس و ھەوی جومگە، دەنگی تەق و پۆق یان ساوران لە کاتی جووڵەی جوومگەکان. لە سەرەتادا لەوانەیە ئێش و ئازاری جومگەکان سووک بێ، بەڵام دەتوانێ تا ڕادەیەک تاو بسێنێ کە ژیان و شەو و ڕۆژی نەخۆش تێکدا.
نەخۆشیی ھەڵبژێردراو ٤
دەروازە:پزیشکی/نەخۆشیی ھەڵبژێردراو/٤
ئێم ئێس یا فرە ڕەقبوون (بە ئینگلیزی: Multiple sclerosis یا Encephalomyelitis disseminata) کە بە کورتی بە ئێم ئێس یا MS دەناسرێت، جۆرێک نەخۆشی ھەو کردنە کە تێیدا پۆشەنی مایڵینی خانەکانی دەماری لە مێشک و بڕبڕاگەدا زیان دەبینێ و دەبێتە ھۆی تێکچوونی باری ئاسایی گواستنەوەی پەیامەکانی دەماری.
تێکچوونی کاری گواستنەوەی پەیامەکانی دەماری دەبێتە ھۆی سەرھەڵدانی کۆمەڵێک نیشانەی وەک کێشەی فیزیکی لەش، کێشەی ھزری و بڕێجار کێشەی دەروونپزیشکی. ئێم ئێس بە چەند شێوە دەردەکەوێ و نیشانەکانی یا لە چەند قۆناخدا (بە شێوەی گەڕان) یان لە درێژایی ژیاندا (بەشێوەی تاو-تاو) ڕوو دەبێ. لەوانەیە لە نێوان ھوژمەکانی ئێم ئێسدا(ھێرشەکانی ئێم ئێس) نیشانەکان بە تەواوی بزر ببن، سەرەڕای ئەمە کێشەی ھەمیشەیی دەماری بەتایبەت لەگەڵ ھێزگرتنی نەخۆشی، لەگەڵ نەخۆشدا دەمێنێتەوە.
ئەگەرچی بە دروستی ھۆکاری نەخۆشی ئێم ئێس دەرنەکەوتووە، بەڵام میکانیزمی سەرەکی ئەم نەخۆشییە بریتییە لە تێکدانی مایڵین لە لایەن کۆئەندامی بەرگری لەش یان تێکچوونی خانەکان لە بەرھەم ھێنانی مایڵین.