دەروازە:مۆسیقای کوردی/ئەلبومی ھەڵبژێردراو/١
لاپەڕەی سپی (بە کوردیی باکووری: Laperrey Spî) دواین بەرھەمی زەکەریا عەبدوڵڵایە کە لە ٢٠١٠ بڵاوی کردووەتەوە. ئەلبومەکە لە ١٤ گۆرانی پێکھاتووە کە دوازدەیان بە کوردیی ناوەندیین و دووانەکەی تریشیان بە زاراوەی کوردیی باکووریین. ھەموو ھەڵبەستی گۆرانییەکانی ئەلبومی لاپەڕەی سپی لەلایەن سامی ئەرگۆشی نووسراوە. قازانجی ئەم ئەلبومەیش ھەمووی بەخشرایە ھەتیوان و منداڵانی لێقەوماوی جەنگ.