لاپەڕەی سپی
لاپەڕەی سپی (بە کوردیی باکووری: Laperrey Spî) دواین بەرھەمی زەکەریا عەبدوڵڵایە کە لە ٢٠١٠ بڵاوی کردووەتەوە.[١] ئەلبومەکە لە ١٤ گۆرانی پێکھاتووە کە دوازدەیان بە کوردیی ناوەندیین و دووانەکەی تریشیان بە زاراوەی کوردیی باکووریین. ھەموو ھەڵبەستی گۆرانییەکانی ئەلبومی لاپەڕەی سپی لەلایەن سامی ئەرگۆشی نووسراوە. قازانجی ئەم ئەلبومەیش ھەمووی بەخشرایە ھەتیوان و منداڵانی لێقەوماوی جەنگ.[٢]
لە ساڵی ٢٠١٠ لە ڕاپرسییەکی گۆڤاری گوڵاندا ئەلبومی لاپەڕەی سپی بە باشترین ئەلبومی ئەو ساڵە دەستنیشان کرا.[٣] ژانرای مۆسیقی ئەلبومی لاپەڕەی سپی مۆسیقای جیھانی و پۆپە، مافی لەبەرگرتنەوەی ئەلبومەکە لەلایەن زەکەریاموزیک پارێزراوە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریئەم ئەلبوم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |