بێکۆتایی (بەم ھێمایە نیشاندەدرێت) ئاماژە دەکات بە چەندین چەمکی جیاواز - زۆرتر گرێدراو بە بیری «بێ سنووری» - کە لە فەلسەفە و بیرکاری و خواناسیدا دێنە کایەوە. لە بیرکاریدا، «بێکۆتایی یان بێپایان» زۆرتر لەو پێکھاتانە بەکاردەھێنرێت کە وا بۆی دەچن گوایە ژمارەیەکە (بۆ نموونە: لە ژماردن یان پێواندنی شتەکاندا) بەڵام ژمارە نییە و جیاوازە لەگەڵ ژمارە ڕاستیەکان. چەمکی بێکۆتایی گرێدراوە بە زۆر چەمکی دیکەی بیرکارییەوە: ڕادە، ژمارە ئەلفەکان، کلاسەکان لە بیرۆکەی کۆمەڵدا، کۆمەڵە بێکۆتاییەکانی دەیدەکیند. لە ئیشا ئوپانیشادی یاجورڤێدادا (سەدەی چوارەم تا سێھەمی پێش زایین) ھاتووە: «ئەگەر ئێوە بەشێک لە بێکۆتا بسڕنەوە یان بەشێک بە بێکۆتایی زیاد بکەن، ئەوەی دەمێنێتەوە دیسان ھەر بێکۆتایە». دەستپێکی بەکارھێنانی نیشانەی بێکۆتایبوون، ، ناڕوونە. بەڵام زیاتر جان واڵس وەکوو یەکەم کەس ناوی لێ دەبرێت کە ساڵی ١٦٥٥ نیشای بۆ چەمکی بێکۆتایبوون داناوە.


زیاتر...