هەستەکان لە مێشکی مرۆڤدا
هەستەکان لە مێشکی مرۆڤدا

مێشکی مرۆڤ (بە ئینگلیزی: Human Brain) یەکێکە لە ئاڵۆزترین ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ. ئەو شوێنەیە کە تێیدا بیرکردنەوە، یادەوەری، ھەست و ئەزمونکردن پرۆسە دەکرێت. ئەم ئەندامەی لەشمان کە نزیکەی ١٫٤ کیلۆگرام دەبێت، نزیکەی دوو سەد میلیار (٢٠٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) دەمارەخانەی تێدایە. ئاڵۆزی پەیوەندی نێوان ئەم دەمارەخانانە مێشکی مرۆڤ دەئاوسێنێت. ھەر یەک لە دەمارەخانەکان پەیوەندی بە ھەزاران یان دەیان ھەزار دەمارەخانەی دیکەوە دەکەن لەڕێگەی پێکھاتەی زۆر بچووکەوە کە پێیان دەوترێت گەیێنکە دەمار (Synapses) کە ژمارەیان دەگاتە (١٢٥) تریلیۆن. ھەموو چرکەیەک لە ژیانماندا، مێشکمان ملیۆنان پەیوەندی نوێ دروست دەکات. شێواز و بەھێزی ئەم پەیوەندیانە بەبەردەوامی لە گۆڕاندایە و دەماخی ھیچ دوو مرۆڤێک لە یەکتر ناچێت.

ئەوەی کە گرنگە بیزانین ئەوەیە کە زۆربەی زۆری چالاکیەکانی مێشکمان لە ناھۆشدا ڕوودەدەن، بەڵام بیرکردنەوەی ھۆشدار و ھەستکردن و وەرگرتن (کە شوناسی مرۆڤ بونمانن)، لەرێگەی چالاکی دەماخەوە رون ناکرێتەوە، واتە ناتوانین لێی تێبگەین بە تێگەیشتن لە چالاکیەکانی مێشک.


زیاتر...