فیفا (بە ئینگلیزی: FIFA) بـریتییە لە کورتـکراوەی ناوی یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ناسراو بە فیفـایـە ، ڕێکخراوێکە بۆ بەڕێوەبردنی چالاکییەکانی بواری تۆپی پێ لە جیھان دامەزراوە، بارەگای سەرەکی ئەم ڕێکخراوە لەشاری زیورخی وڵاتی سویسرایە و لەئێستا دا جیانی ئینڤانتینۆ سەرۆکایەتی دەکات و ژمارەی ئەندامەکانی فیفا ٢٠٨ ئەندامە. فیفا تەنھا ئەرکی سەرپەرشتیکردن و چاودێریی کردنی پاڵەوانێتی و خولە نێودەوڵەتییەکانی تۆپی پێیە، جگە لەوانەش مۆندیال کە لە ساڵی ١٩٣٠یەوە ٤ ساڵ جارێک بەبەشداریی چەندین تیپی جیھان بەڕێوەدەچێت، ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٠٤دا و لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی وڵاتانی بەلجیکا، دانیمارک، فەرەنسا، ھۆڵەندا، ئیسپانیا، سوید و سویسرا لەشاری پاریس دامەزرێنرا و یەکەمین سەرۆکیشی ڕۆبێرت گویرین بوو، ئەمەش دوای ئەوەی ئەو یارییە بەشێوەیەکی فراوان بڵاو بوویەوە و ھەوادارێکی زۆری بۆ خۆی پەیدا کرد.

زیاتر ....