ئاڵای عێراق
ئاڵای عێراق
Coat of Arms of Iraq
Coat of Arms of Iraq

کۆماری عێراق (بە عەرەبی: جمھوریة العراق‎) وڵاتێکە لە ڕۆژھەڵاتی ناوین. کۆماری عێراق لە ساڵی ١٩٢١ دامەزراوە، لە سەرەتای دامەزراندنییدا لەسەر شێوازی سیستمی حوکمڕانی پاشایەتی بوو، و لە ساڵی ١٩٥٨ بە سەرکەوتنی شۆڕشی ١٤ی تەممووز سیستمی کۆماری بەرقەرار بوو. لە ساڵانی ١٩٥٨ بۆ ١٩٦٨ چەندین کوودتای سەربازی لە عێراقدا ئەنجامدران، کە دوایینیان کودەتای بەعسییەکان بوو. ڕژێمی بەعس لە ساڵی ١٩٦٨ تا ٢٠٠٣ دەسەڵاتی عێراقی بە دەستەوە بوو. ھێرشی ئەمریکا بۆسەر عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣دا، بە خاڵی گۆڕان دادەنرێت لە عێراقدا بەتایبەتی و ناوچەکە بە گشتی، ئەم شەڕە بوو بەھۆی زیانێکی گیانی زۆر لە ڕێزی خەڵکی مەدەنیی عێراقییدا، بۆشایییەک لە ئاسایشی عێراقدا دروستبوو کە بوو بەھۆی حاڵەتێکی نا ئاسایش و گرژ بێجگە لە ھەموو عێراق بێجگە لە ھەرێمی کوردستان، لە ھەمان کاتدا ھەندێک لەو بڕوایەدان ھاتنی ھێزەکانی ئەمریکا بۆ عێراق ئەنجامی باشی ھەبوو ئەویش لابردنی ڕژیمی پێشووترە.