ڕابیندرانات تاگۆر (بە ئینگلیزی: Rabindranath Tagore) شاعیر و فەیلەسووفێکی ھیندییە. ھەروەھا ھوونەرمەندیش بووە، گەلێک چیرۆک و رۆمان و درامای نووسیوە، شان بە شانی داڕشتنی مۆزیک و دانانی ژمارەیەک گۆرانیی. نووسینەکانی زۆر بەقووڵی کاریگەری ھەبوو لەسەر رۆشنبیرییی بەنگالیی لەماوەی کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەھەم و سەرەتاکانی سەدەی بیستەمدا. لە ١٩١٣ دا، خەڵاتی نۆبێلی لە ئەدەبدا بردەوە، وەک یەکەم ئاسیایی کە ئەو خەڵاتە بباتەوە. خەڵک ھەروەھا بە «گورودێڤ» یش ناوی دەبەن. تاگۆر لە ساڵی ١٨٦١ لە شاری «کالکتا"ی ھیندستان لەدایک بووە. ئەو بەڕەگەز بەنگالییە. تاگۆر یەکەم ھەڵبەستی خۆی لە تەمەنی ھەشت ساڵیدا نووسیوە، دواتر گەورەترین و یەکەمین قەسیدەی خۆی لە ١٨٧٧ دا بڵاوکردۆتەوە. یەکەم کورتە چیرۆک و دراماکانی لە تەمەنی شانزەساڵیدا نووسیوە. کارە گەورە و مەزنەکان تاگۆر: «گیتانجالی»، «گۆرا»، «گاری بایری (نیشتمان و جیھان)» لەخۆ دەگرێت، ھەروەھا چەندین کاری ئەدەبی و ھوونەریی تر.

زیاتر...