دەروازە:شانشینی یەکگرتوو/وتاری ھەڵبژێردراو/٧

چێرنۆبڵ (بە ئینگلیزی: Chernobyl) چکۆلە زنجیرەیەکی مێژوویی، ژیاننامەیی و درامیە لە نووسینی کڕەیگ مازن و دەرھێنانی یۆھان ڕێنک بۆ تۆڕی ئێچ بئ ئۆ و سکای ئەتلانتیک. چیڕۆکەکە باسی کارەساتی ئەتۆمی چێڕنۆبڵ دەکات لە نیسانی ١٩٨٦ و ھەوڵەکانی لایەنەکان بۆ دامرکاندنەوەی ڕووداوەکە. زنجیرەکە، و خاوەن کاستێکی پڕ ئەستێرەیە لەنێویاندا جارێد ھاریس، ستێلان سکاڕسگارد و ئێمیلی واتسن. زنجیرەکە بە پێنچ ئەڵقە پەخشکرا، و لە ٦ی ئازار لە ئەمریکا، ٧ی ئازار لە بەڕیتانیا دەستیان بە پەخشکرا. چێرنۆبڵ پێشوازیەکی گەرمی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە لێکرا، لە ٧١ەمین مەڕاسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئێمی توانی ١٩ پاڵاوتن دەستەبەر بکات لەنێویاندا باشترین کورتە زنجیرە، و خەڵاتی باشترینەکانی نواندن بۆ ھاریس، سکاڕسگارد و واتسن.

زیاتر...