ھۆمڵاندەر (بە ئینگلیزی: Homelander) کەسایەتییەکەی خەیاڵی زنجیرە کتێبی کۆمیکی ھاوڕێکانە و پاشکۆی وەرچەرخانە کە لەلایەن گارس ئینیس و داریک ڕۆبەرتسۆنەوە دروستکراوە. ئەو سەرکردەی کۆمەڵێک پاڵەوانی سەرسوڕھێنەر و بێباکە بە ناوی حەوت، کە لەلایەن کۆمپانیای واتەوە پێکھێنراوە و دوژمنی سەرەکی بێڵی بەچەر بریکاری ئۆپەراسیۆنە ڕەشەکانی سی ئای ئەیە. ھۆملاندەر کەسێکی خۆبەزلزانە، بەچەر پێی وایە دەروونپیسە و ھیچ گرنگی بە خۆشگوزەرانی ئەو کەسانە نادات کە بانگەشەی پاراستنیان دەکات. ئەنتۆنی ستار و ڕۆوان سمیس لە فیلمی وەرگێڕدراوی تەلەفزیۆنی ئەمازۆن پرایم ڤیدیۆدا ڕۆڵیان گێڕاوە بە ناوی دەستەی ھاوڕێکان کە لەلایەن ئێریک کریپکەوە دروستکراوە. لەم زنجیرە تەلەفزیۆنییەدا بە کوڕێکی ناسیۆنالیست ناسراوە و حەزی خواردنەوەی شیری ھەیە. ھەروەھا لەم زنجیرەیەدا کوڕی سۆڵجەربۆی و باوکی ڕایان بەچەرە و پەیوەندییەکی ڕۆمانسی و سێکسی لەگەڵ مادلین دادەمەزرێنێت.


زیاتر...