دەروازە:ئەنیمێ و مانگا/وتاری ھەڵبژێردراو/٥

سەرکێشییەکانی سەندیباد (بە ژاپۆنی: アラビアンナイト シンドバットの冒険 Arabian naito shindobatto no bôken) بریتییە لە زنجیرەیەک وێنەی جوڵاوی ژاپۆنی لە دەرھێنانی فومیۆ کورۆکاوایە و لە بەرھەمھێنانی نیپۆن ئەنیمەیشنە، وە پێک ھاتووە لە ٥٢ زنجیرە. مێژووی پەخش کردنی بریتییە لە ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٥ بۆ ٢٩ی ئەیلوولی ١٩٧٦.

زنجیرەی سەرکێشییەکانی سەنیدباد وەرگیراوە لە چیرۆکەکانی ھەزار و یەک شەو وە لە چیرۆکەکانی ھەزار و یەک شەودا سەندیباد دەریاوانێکی عەرەبە کە ئارەزوو بە گەشت و سەرکێشی دەکات. بەڵام سەندیباد لە ئەنیمێکە بازرگانێکی گەشتیارە جار جار بە کەشتی گەشت دەکات و جار جاریش بە ھوشتر لە سەر زەوی.

زیاتر…