دەروازە:ئەندازیاریی شارستانی/وتاری ھەڵبژێردراو/١

بورجی ئیفێل (بە فەڕەنسی: Tour Eiffel) بورجێکی ئاسنییە لە شاری پاریس لە فڕەنسا. ئێفێل لە ساڵی ١٨٨٩دا بناغەی دانراوە. ئێفێل بەرزترین بینای پاریسە، لە ساڵی ٢٠١١ ٦٫٩٨ میلیۆن کەس لە ئێفێل سەرکەوتن. لە کۆی گشتیدا لە ساڵی ٢٠١٠دا ٢٥٠ میلیۆن کەس لەم تاوەرە دیداریان کردووە. تاوەری ئێفێل لە لایەن ئەندازیاری فەڕەنسی گۆستاف ئێفێلەوە (ماوەی ژیان ١٨٣٢-١٩٢٣) دروست کراوە. لە بینای تاوەری ئێفێلدا ١٨٠٠ پارچە پۆڵا بەکارھێنراوە. ٢٣٠ کرێکار بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ کاریان لە سەر ساختمانی ئەم تاوەرە کردووە و لەم ماوەیەدا تەنھا یەک کرێکار گیانی لە دەست داوە. بورجی ئیفیڵ لەلایەن گۆستاڤۆ ئیفیڵ دیزاینە ئەندازیارییەکەی کراوە،گۆستاڤۆ لە ١٥ دیسەمبەری ساڵی ١٨٣٢ زاینی لەدایک بووەو دەرچوی(prestigious Ecole Centrale de Paris) لە فەرەنسا و لەساڵی ١٨٨٧ دیزاینی ستراکچەرەکەی کردووە و ماوەی کارکردن لە پڕۆژەکەدا دوو ساڵ و دوو مانگ و پێنج ھەفتە و ڕۆژانە ٣٠٠ کرێکار و سەرپەرشتیار کاریان لە سترەکچەرەکەیدا کردووە.


زیاتر...