دەروازە:ئەمریکای لاتین/وڵاتێکی لاتینی/١٤

کۆستاریکا یان کۆستاڕیکا، بە فەرمی کۆماری کۆستاریکا (بە ئیسپانی: República de Costa Rica) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەمەریکا. لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ نیکاراگوا، لە باکووری ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ دەریای کاریبی، لە باشووری ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ پەنەما، لە باشووری ڕۆژئاوا لەگەڵ زەریای ھێمن و لە باشووریش دوورگەی کۆکۆس لەگەڵ ئیکوادۆر سنووری دەریاییان ھەیە. ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی پێنج ملیۆن کەسە لە ڕووبەری زەوی ٥١٠٦٠ کیلۆمەتر دووجا (١٩٧١٠ مایلی چوارگۆشە). بە مەزەندەکردن ٣٣٣٫٩٨٠ کەس لە پایتەخت و گەورەترین شاری وڵاتەکە، سان خۆسێ دەژین، کە نزیکەی دوو ملیۆن کەسیش لە دەوروبەری پایتەخت دەژین.

زیاتر...