دەروازە:ئەمریکای لاتین/دەڤەر و شارەکانی ئەمریکای لاتین/١

کۆردۆبا (بە ئیسپانی :Córdoba) شارێکی ئەرژەنتینییە کە دەکەوێتە سەر ڕووباری پریمیرۆ، بە دووری ٧٠٠ کیلۆمەتر لە باکووری بۆینس ئایریسی پایتەخت ھەڵکەوتووە. شاری کۆردۆبا مەڵبەندی پارێزگای کۆردۆباشە، بەپێی سەرژمێری ٢٠٠٦ ژمارەی دانیشتوانی ١٬٣٠٠٬٠٠٠ کەسە کە بە دووەم گەورەترین شاری ئەرژەنتین ھەژماردەکرێت لە ڕووی چڕی دانیشتوانەوە. ناوەندێکی پیشەسازی گرنگە، ھەروەھا خاوەنی ژێرخانێکی دێرین و تۆکمەی مێژوویییە کە بۆ سەردەمی داگیرکاری ئیسپانییەکان دەگەڕێتەوە.

زیاتر...