دەروازە:ئەمریکای لاتین/جوگرافیای ئەمریکای لاتین/٣
پامپا (بە کوچوایی: pampa) بریتییە لە زەویە تەخت و دەشتەنییە بەراوەکانی ئەمەریکای باشوور، ڕووبەرەکەی ٧٥٠٬٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە. گەورەترین و پایتەختی ئەرژەنتین (بۆینس ئایرس) ی لەسەر درووستکراوە، ھەروەھا بەشێکی زۆری ئۆرۆگوا و باشووری بەرازیل پێکدێنێت. ناوچەیەکە کەش و ھەوایەکی مامناوەندی ھەیە و بۆتە زێد و ھەوارگەی ھەزارەھا گیانلەبەر و ڕووەکی فرەچەشن، وەک ڕێوی پامپا و حوشترمورغ و پڵنگی پوما و ئاسکی پامپا و ئەسپ و مانگا و ھتد.