دەروازە:ئەفغانستان/جوگرافیای ئەفغانستان/١

ئەفغانستان دەکەوێتە باشوری کیشوەری ئاسیا و کابول پایتەختەکەیەتی لەباکورەوە ھاوسنورە لەگەڵ تورکمانستان وئۆزبەکستان و تاجیکستان، لەڕۆژھەڵاتەوە ھاوسنورە لەگەڵ چین و پاکستان لەباشورەوە ھاوسنوری پاکستان و لەڕۆژئاواوە ھاوسنورە لەگەڵ ئێران. خاکی (ڤاخان) وڵاتی ئەفغانستان دەبەستێت بە وڵاتی چین. ئەفغانستان وڵاتێکی شاخاوییە. گەورەترین و سەرەکیترین زنجیرە چیای (ھیندوکوش) ە لە باکووری ڕۆژھەڵات کە بەرزییەکەی ٦٢٩٨ مەترە. بە گشتی کەش و ھەوایەکی وشکی ھەیە لەگەڵ زستانی سارد و ھاوینی گەرم. ڕووبەری ئەم وڵاتە ٦٥٢٬٢٣٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە. ژمارەی دانیشتوانی بەپێی خەمڵاندنی ساڵی ٢٠١٤ (٣١٬٨٢٢٬٨٤٨)کەسە.

زیاتر...