دەروازە:ئۆقیانووسیا/جوگرافیای ئۆقیانووسیا
جوگرافیای ئۆقیانووسیا ١
دەروازە:ئۆقیانووسیا/جوگرافیای ئۆقیانووسیا/١
تسۆنامی یاخود تسونامی کۆمەڵێ شەپۆلی بەرزی یەک بەدوای یەکن. دیاردەیەکی سروشتییە، لە ئەنجامی جوڵانی بەشێکی زەوی ڕوودەدات، ئەویش بە دروست کردنی شەپۆلی بەرز و بەھێز کە لە دەریا و ئۆقیانووسەکانەوە ڕوو لە [کەنار]ەکان و وشکانی دەکەن. بەرزی ئەم شەپۆلانە بەپێی بڕی جوڵانی زەوی ژێر ئاو و بەھێزی بومەلەرزەکە دەگۆڕێت، ھەندێکجار دەگاتە ٥٠٠ مەتر و زیاتر. وشەی تسونامی لە زمانی ژاپۆنییەوە وەرگیراوە کە بەمانای شەپۆلی کەنار دێت، وشەی تسو واتە شەپۆل و نامیش واتە کەنار.
جوگرافیای ئۆقیانووسیا ٢
دەروازە:ئۆقیانووسیا/جوگرافیای ئۆقیانووسیا/٢ ھێڵی کەمەرەیی بریتییە لە خوڵگە و ھێڵێکی خەیاڵی گریمانەیی کە ھەردوو نیوەگۆی ھەسارەکان دەکات بە دوو لەتەوە بەیەکسانی. ھێڵی کەمەرەیی ھەسارەی زەوی زەمین دابەش دەکات بۆ دوو بەش: نیوەگۆی باکووری زەوی و نیوەگۆی باشووری زەوی. بەدیاریکراوی لە ڕوانگەی جوگرافی ھێڵی کەمەرەیی زەوی ھێڵی پانییە و بڕەکەی یەکسانە بە «سفر» کە بووەتە پێوەرێکی بنەڕەتی بۆ ھەڵسەنگاندنی کەش و ھەوای زەوی.