بەخێربێن بۆ دەروازەی ئوکراینا
Ласкаво просимо до Портал Україна
ئاڵای ئوکراینا
نیشانی ئوکراینا

ئوکراینا (بە ئوکراینی: Україна) وڵاتێکە لە ئەورووپای ڕۆژھەڵات کە دووەم گەورەترین وڵاتی ئەورووپایە. ئەو وڵاتە ھاوسنوورە لەگەڵ ڕووسیا لە ڕۆژھەڵات و باکووری ڕۆژھەڵات، بیلاڕووس لە باکوور، پۆڵەندا، سلۆڤاکیا و هەنگاريا لە ڕۆژاواوە، ڕۆمانیا و مۆلدۆڤا لە باشووری ڕۆژاوا و دەریای ڕەش و دەریای ئازووف لە باشوورەوە ھاوسنوورە. ڕووبەری وڵاتەکە ٦٠٣٬٦٢٨ کیلۆمەتر دووجایە و ھەشتەم چڕترین وڵاتی ئەورووپایە. ئوکراینا ئەندامە لە یەکێتیی وڵاتە سەربەخۆکان. لە نێوان ساڵانی ١٩٢٣ ھەتا ١٩٩١ زۆربەی ئوکراینا بەشێک لە یەکێتیی سۆڤیەت بوو. شاری کیێڤ پایتەخت و گەورەترین شاری ئوکراینایە.

زیاتر...