پۆتانەکان: 4°N 100°E / 4°N 100°E / 4; 100

دەربەندی مالاکا یان دەربەندی ملاکا (بە زمانی مالایی: سلات ملاکا) نێوی ئاودڕکەیەکە لە نێوان سوماترا و نیمچەدوورگەی مالایا[١] کە دەریای ئاندامان لە ئۆقیانووسی ھیند دا تێکەڵی دەریای چینی باشوور لە ئۆقیانووسی ئارام دەکات.[٢] وڵاتی سینگاپور لە باشووریترین خاڵی ئەم دەربەندە دایە.[٣] نێوی ئەم دەربەندە لە نێوی بەندەری ملاکا وەرگیراوە کە لە مالیزیا دا ھەڵکەوتووە و لە سەدەکانی ١٦ و ١٧ گرینگییەکەی زۆری ھەبوو.

شوێنی تەنگاوی مالاکا بە ھێما نیشاندراوە.

دەربەندی مالاکا ڕەحاتی شێوەیە و پانتایی نزیک بە ٦٥ ھەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەی داگرتووە. ئەم دەربەندە ٨٠٠ کیلۆمەتر درێژە و لە نێوان ٥٠ تا ٣٢٠ کیلۆمەتر پانی ھەیە کە بارێکترین بەشی لە باشووری دەربدەندەکە دایە و بەرەوە باکوور پان دەبێتەوە. ھەروەھا لە ڕوی قووڵییەوە لە بەشەکانی باشووری دا لە کەم شوێن دەگاتە ٣٧ مەتر و زۆرتر بە ٢٧ مەتر ھەژامر دەکرێ، بەڵام بەروە باکووری ڕۆژاوا قووڵییەکەی زۆر دەبێت و لە شوێنی بەرکەوتنی ئاوەرێژی دەریای ئاندامان دەگاتە زیاتر لە ٢٠٠ مەتر.[٤]

ئەم دەربەندە یەکێکە لە گرینگترین ڕێڕەوەکانی دەریایی جیھانە و لە گرینگترین بەندەرەکانی دەکرێ ئاماژە بە بەندەری بێلاوان لە ئیندۆنیزیا و بەندەرەکانی ملاکا و پێنانگ لە مالیزیا بکرێت.[٥] نزیکەی ێەک لەسەر چواری نەوتی خاو جیھان بەم دەربەندە دا تێدەپەڕێت کە لە دوای دەربەندی ھورموز گرینگترین شاڕێی دەریایی گواستنەوە نەوتە.[٦] ، ئەم دەربەندە بە درێژایی مێژوو لە ژێر دەستی عەرەبەکان، ھۆڵەندییەکان، پورتوگالییەکان و بەریتانییەکان دابووە و لە سەدەی ١٩ دا چەتەکانی دەریا وەکوو پەناگەیەک بۆ ھێرش کردنە سەر کەشتییە بازرگانییە ھۆڵەندی و بریتانییەکان بەکاریان دەھێنا. ئەم کێشەی چەتەکان تەنانەت لە دوای دەیەی سەرەتای ٢٠٠٠یش ھەر ھەبوو.

سەرچاوەکان دەستکاری