دێنیس بێرگکامپ

یاریزانی تۆپی پێی هۆڵەندی

دێنیس بێرگکامپ (گۆکردنی ھۆڵەندی: [ˈdɛnəs ˈbɛrxkɑmp] (سەبارەت بەم پەڕگەیە گوێگرتن) ؛ لەدایکبووی ١٠ی ئایاری ١٩٦٩) یاریزانی تۆپی پێی ھۆڵەندی لە ساڵی ١٩٦٩ لە ئەمستردام لەدایک بووە. بێرگکامپ یاریی بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی وڵاتەکەی کردووە و پێشتر یاریی بۆ یانەی ئەرسناڵ کردووە بێرگکامپ وەک ھێرشبەری دووەم یاریی ئەنجامداوە وەک ئەوەی توانیویەتی بە شارەزایی گەورە و پاسە لێهاتووەکانی خۆی بسەلمێنێت، ئەمەش وای لێکردووە بە یەکێک لە گەورەترین یاریزانانی ھۆڵەندی و ئەورووپی لە مێژوودا بناسرێت، لە پیشەی تۆپی پێیدا خەڵاتی بالۆن دۆر یان نەبوو، بەڵام لە ساڵی ١٩٩٣ دوای ڕۆبێرتۆ باجیۆ ئیتالیی دووەم تەواو بوو، کاتێک بێرگکامپ لەگەڵ ئینتەر میلان بوو بێرگکامپ لە ئێستادا وەک یاریدەدەری ڕاھێنەر بۆ ئایاکس کار دەکات.[٢]

دێنیس بێرگکامپ
دێنیس بێرگکامپ
زانیاری کەسایەتی
ناوی تەواو دێنیس نیکۆلاس ماریا بێرگکامپ
ڕێکەوتی لەدایکبوون (١٩٦٩-٠٥-١٠) ١٠ی ئایاری ١٩٦٩ (تەمەن ٥٥ ساڵ)[١]
شوێنی لەدایکبوون ئامستردام ،ھۆڵەندا
باڵا ١٫٨٥م
جێگای یاریکردن ھێرشبەری دووەم
ئەزموونی گەنجی
١٩٨١–١٩٨٦ ئایاکس
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
١٩٨٦–١٩٩٣ ئایاکس ١٨٥ (١٠٣)
١٩٩٣–١٩٩٥ ئینتەر میلان ٥٢ (١١)
١٩٩٥–٢٠٠٦ ئارسناڵ ٣١٥ (٨٧)
سەرجەم ٥٥٢ (٢٠١)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
١٩٨٩ هۆڵەندا U21 ٢ (٠)
١٩٩٠–٢٠٠٠ هۆڵەندا ٧٩ (٣٧)
ڕاهێنەرایەتی
٢٠١١–٢٠١٧ ئایاکس (یاریدەدەر)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە..
† یاری (گۆڵ).

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Dennis Bergkamp: Overview». ESPN. لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. ^ «Dennis Bergkamp»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، 2021-08-23، لە 2021-08-25 ھێنراوە

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری