ئارتێمیۆس «دێمیس» ڤێنتوریس ڕوسۆس (بە یۆنانی: Ντέμης Ρούσσος، ١٥ی کانوونی دووەمی ١٩٤٦ – ٢٥ی نیسانی ٢٠١٥) گۆرانیبێژێکی یۆنانییە. لە میسر لە بنەماڵەیەکی بە ڕەچەڵەک یۆنانی ھاتووەتە دونیاوە و لە ئەسکەندەریە گەورە بووە. لە کێشەی نۆکەندی سوێسدا (سالێ ١٩٥٦، شەڕی بریتانیا، فەڕەنسا و ئیسرائیل دژ بە میسر) ھەموو شتێکیان لە کیس چوو و گەڕانەوە بۆ یۆنان.

دێمیس ڕوسۆس

Demis Roussos in Baku 2-cropped.jpg
لەدایکبوون١٥ی کانوونی دووەمی ١٩٤٦
مەرگ٢٥ی نیسانی ٢٠١٥
ئەتینا، یۆنان
پیشەگۆرانیبێژ، گیتارژەنی بەیس
چالاکبوون١٩٦٣–٢٠١٥

دوای گیرسانەوە لە یۆنان، دێمیس دەستی کرد بە مەشقکردن لە گرووپە مۆسیقییەکاندا کاتێ تەمەنی ١٧ ساڵ بوو. دواتر بوو بە ئەندامی "ئێمە پەنجە We Five" کە تەنھا لە یۆنان ناسراو بوو. دواتر بە ھەوڵی زیاتر بوو بە ژەنیاری گیتاری بەیس و ئینجا ناوی جیھانی بوو.