دیۆفانتوسی ئەسکەندرییە (بە ئینگلیزی: Diophantus of Alexandria) بیرکاریزانێکی یۆنانی بوو لە ئەسکەندرییە کە ناسراوە بە "باوکی زانستی جەبر". دیۆفانتوس خاوەنی زنجیرەیەک کتێبە بە ناوی (Arithmetica) کە ئێستا زۆربەیان تیاچوون و نەماون. ئەم کتێبانە باسیان لە چۆنیەتی شیکار کردنی هاوکێشە جەبرییەکان کردووە. پییر دی فێرماتی بیرکاریزانی فەڕەنسی لە کاتی خوێندنەوە و لێکۆڵینەوەی لەسەر کتێبی (Arithmetica)ی دیۆفانتوس گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە دیۆفانتوس کە هەندێک هاوکێشەی بیرکاری هیچ شیکاری و ئەنجامێکیان نییە. دواتر فێرمات ئاماژەی بەوەدا کە توانیویەتی بەڵگەی تەواو بۆ ئەم گریمانەیەی دیۆفانتوس بهێنێت و بیسەلمێنێ کە وایە، ئەمەش ناسراوە بە (دوایین بیردۆزی فێرمات). ئەمەش بووە هۆکاری بەرەو پێشچوونێکی زۆر لە بیردۆزی ژمارەدا. تا ئێستاش هاوکێشەکانی دیۆفانتوس یان (ئەندازەی دیۆفانتوس) بە یەکێک لە هەرە بوارە گرنگەکانی لێکۆڵینەوەی بیرکاری دادەنرێت. دیۆفانتوس وشەی (parisotes) بەکارهێناوە بۆ ئاماژەدان بە یەکسانی. دواتر ئەم وشەیە بە (adaequalitas) ناسێنرا لە زمانی لاتینیدا. دیۆفانتوس یەکەم بیرکاریزانی یۆنانی بووە کە کەرتەکان بە ژمارە دابنێت. 

وێنەی بەرگی کتێبی Arithmeticaی دیۆفانتوس چاپی ساڵی ١٦٢١ کە وەرگێڕدراوە بۆ زمانی لاتینی لەلایەن کلاودی گاسپارد

ژیاننامە دەستکاری

زانیاری کەم لەبەردەستتدایە دەربارەی ژیانی دیۆفانتوس. ئەوەندە هەیە کە لە شاری ئەسکەندەرییەی وڵاتی میسر ژیاوە لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٠ز و ٢١٤ز تا ٢٨٤ز یان ٢٩٨ز. 

ئاریتماتیکا دەستکاری

ئاریتماتیکا (Arithmatica) بریتییە لە بەرهەمی سەرەکی دیۆفانتوس و وە بە بەناوبانگترین کتێب دادەنرێت لەسەر زانستی جەبر لە بیرکاری یۆنانیدا.