دۆمێنیکۆ مۆدونیۆ (ماوەی ژیان:٩ی کانوونی دووەمی ١٩٢٨ تاکوو ٦ی ئابی ١٩٩٤) گۆرانیبێژ و دانەرێکی ئیتاڵیە و دواتر بۆتە ئەندام پەرلەمانی ئیتاڵیا و دوو جار خەڵاتی گرامی وەرگرتووە، لە ٩ یەنایری ساڵی ١٩٢٨ لەدایک بووە و ھەر لەمنداڵیەوە حەزی کردووە ببێت بە ئەکتەر، لەساڵی ١٩٥١ دوای ئەوەی خزمەتی سەربازی تەواوکردووە پەیوەندی بە قوتابخانەی نواندنەوە کردووە، پاش ماوەیەک لەخوێندن ڕۆڵێکیان لە شانۆگەری فلمینا مارتۆرانۆ داوەتێ و دواتر لە چەند فیلمێکی دیکەش ڕۆڵی بینیوە. ساڵی ١٩٥٧ گۆرانی لاتزریلای مۆدۆنیۆ لە ڤیستیڤاڵی گۆرانی نابۆلی پلەی دووەمی بەدەستھێناوە، ساڵی ١٩٥٨ ڕۆڵێکی گرنکی لە شانۆگەریەکی کۆمیدی بینیوە، ھەر لەھەمان ساڵ سەرەتای گۆڕانکاری ژیانی دەستی پێکردووە کاتێک بە یەکێک لەگۆرانیەکانی بەشداری لە ڤیستیڤاڵی سان ڕیمۆی مۆسیقا کردووە و گۆرانیەکەی پلەی یەکەمی بەدەستھێناوە و ناوبانگێگی گەورەی لەسەر ئاستی جیھان بەدەستھێناوە، بەتایبەتی لەویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا و ھەردوو خەڵاتی گرامی بەدەستھێناوە و نزیکەی میلیۆنێ کۆپی لەگۆرانیەکانی فڕۆشراوە. لە ساڵی ١٩٥٨ مۆدۆنیۆ بەناو ئیتاڵیاوە بەشداری لە کێبڕکێی یۆرۆفجین کردووە و پلەی سێیەمی بەدەستھێناوە، لەساڵی ١٩٥٩ بۆ دووەم جار لە ڤیستیڤاڵی سان ڕیمۆ بەشداری کردووە و بەیەکێک لەگۆرانیەکانی پلەی یەکەمی بەدەستھێناوە، ساڵی ١٩٦٠ یش لەھەمان ڤیستیڤاڵ بەشداری کردووە پلەی دووەمی بەدەستھێناوە، ئەم ماوەیە گەیشتە لوتکەی سەرکەوتنەکانی و لەساڵی ١٩٦٥ بۆ جاری دووەم بەناو ئیتاڵیاوە بەشداری لە پێشبڕکێی یۆرۆفجین کردەوە، لەحەفتاکانی سەدەی ڕابردوو سەرقاڵی مۆسیقای کلاسیکی بووە و چەند مۆسیقایەکی داھێناوە و ژمارەیەک قەسیدەی نوسیوە و چەند ئۆپرایەکی نوێشی وتووە. دۆمینیکۆ مۆدۆنیۆ ساڵی ١٩٨٦ ڕوی لەسیاسەتکردووە و چۆتە نێو حزبی ڕادیکاڵی ئیتاڵیەوە، لەساڵی ١٩٨٧ وەکو ئەندامی کۆنگرس ھەڵبژێردراوە و لە ٦ی ئابی ساڵی ١٩٩٤ لەماڵەکەی خۆیدا کۆچی دوایی کردووە.

دۆمێنیکۆ مۆدونیۆ

سەرچاوە دەستکاری